چالاكیی مانگرتنی ستراسبۆرگ كۆتایی پێهات
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژ به گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ڕۆژی دووشه‌ممه له ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكردبوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی پێهات.
چالاكیی مانگرتن له خواردن دژ به گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ڕۆژی دووشه‌ممه له ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكردبوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی پێهات.
چالاكیی مانگرتن له خواردن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا - سی پی تی ده‌ستی پێكردبوو. له چالاكییه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار و شاره‌دارانی هه‌ده‌په، نوێنه‌ری چه‌ندین ڕێكخراوی كوردستانی و دۆستانی كوردستان به‌شدار بوون. دوای ٤ ڕۆژ مانگرتن و ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و سی پی تی، ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كه كۆتایی پێهات.
ئه‌ندامانی شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شدار بوون
له چالاكیی مانگرتن له خواردن كه له‌پێناو فشار خستنه‌سه‌ر سی پی تی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا بۆ لابردنی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمڕاڵی سازكرابوو، ئه‌ندامانی شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتیی ئیمڕاڵی، په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپا، داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌كادیمیستان به‌شدار بوون. ئاندرێژ هونكۆ په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا، میره‌ن ئهدورهن په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا، ئهرتووغروول كوركچوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، جۆی ڕیان سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له به‌ریتانیا و تۆماس جێفری مامۆستای زانكۆ به‌شدار بوون.
ئه‌مڕۆ مانگرتنه‌كه به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی كۆتایی پێهات. له لێدوانه‌كه‌دا ڕه‌خنه له بێده‌نگیی سی پی تی گیرا له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان.
پێویسته سی پی تی به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه بكات
ئه‌ندامانی شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوهبهشدارهكانی مانگرتنه‌كه، له میانی وته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به ڕامان و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان له‌پێناو بونیادنانی ژیانێكی ئازاد كرد. هاوكات ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵوێستی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا گرت له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر ئیمڕاڵی.
هه‌ر له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرا كه پێویسته سی پی تی به‌زووترین كات چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رله‌نوێ ده‌ست به دانوستان بكات.
s.m