چالاکی ئێشکگری بۆ ئۆجالان بەردەوامە
ئێشکگرانی" ئازادی بۆ ئۆجالان" کە لەبەردەم بینای یەکیەتی ئەورووپا لە ئیستراسبۆگ جێگیر بوون، لە هەفتەی ٣٠٤مینی خۆیدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ٤ کەسن کە لە شاری هانۆڤێری ئەڵمانیاوە هاتوون.
ئێشکگرانی" ئازادی بۆ ئۆجالان" کە لەبەردەم بینای یەکیەتی ئەورووپا لە ئیستراسبۆگ جێگیر بوون، لە هەفتەی ٣٠٤مینی خۆیدایە. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە ٤ کەسن کە لە شاری هانۆڤێری ئەڵمانیاوە هاتوون.
چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ئیستراسبورگ-ی فەرانسا بەڕێوە دەچێت. گروپێک ٤ کەسی لەشاری هانۆڤێری ئەڵمانیا لە ڕۆژی یەکشەمەوە دەستیان داوەتە ئێشکگری.
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە وەڵاتپارێزانی کورد شێخۆ سەبدری، عەبدولباری دنیز، میرزا عەباس ومامە میستە عومەرن.
" وەڵاتانی جیهان دەربارەی کوردان بێ ڕەوشتی دەکەن"
عەبدولباری دەنیز بە نوێنەرایەتی گروپەکە قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە کە ئەم چالاکیی ئێسکگرییە ئەمە ٦ ساڵە بەردەوامە وهاتاکو ئۆجالان ئازاد نەبێت ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکی.
دەنیز دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان قەبووڵ ناکرێت و وتی: کاتێک کە بابەتی کوردان دێتە گۆڕی وەڵاتەکان بێ ڕەوشتانە هەڵسوکەوت دەکەن.
عەبدولباری ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی سووریا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشەداگیرکارانەکەی سوپای تورکیای لەسەر عەفرین شەرمەزار کرد.
دەنیز دەستنیشانی کرد کە دەبێت گەلی کورد یەک بگرێت و وتی: پێویستە کە گەلی کورد لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و ئازادی بکەین.
" ئۆجالان بۆ کوردان وەک گوڵێکی سپییە"
ئاپی میشتێ ئەمیر ئەوەی خستە ڕوو کە گەلی کورد بە زیاتر لە ٥٠ ملوێن ئەژمارەوە لە جیهاندا بەتەنی و بێکەسە و وتی: تاکە دۆستی کوردان خۆیانن. مام ئەمیردرێژەی بە قسەکانی داو وتی، وەک کوردێکی ئیزەدی خاوەنداریەتی لە ئۆجالان دەکات و دەستنیشانی کرد کە ئۆجالان بۆ گەلی کورد وەک گوڵێکی سییە.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە سامانی کوردان لە لایەن وەڵاتانەوە تاڵان کراوە و وتی کورد پێشتر ئەمەیان نازانیوە، بەڵام ئیتر نابێت ڕێگە بدەین بە دوژمن.