چالاکی بۆ پشتیوانی عەفرین لە بەرلین-ی ئەڵمانیا
کوردستانیانی ئەورووپا و جیهان هەرلە دەسپێکی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، شەقامەکانیان بەرنەداوە و بەردەوامن لە چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری حکومەتی تورکیا لە عەفرین .
کوردستانیانی ئەورووپا و جیهان هەرلە دەسپێکی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، شەقامەکانیان بەرنەداوە و بەردەوامن لە چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری حکومەتی تورکیا لە عەفرین .
بەو ئامانجە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا زنجیرە چالاکیێک بۆ شەرمەزار کردنی هێرشی داگیرکارانەی حکومەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین، ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا بەشداربووان بە هەڵگرتنی پانکارتگەلیک کە لێی نوسرابو" لە بەرانبەری فاشیزمی ئەردۆغان بێدەنگ نەبن"، پشتیوانی لە عەفرین بکەن"، "فرۆشتنی چەک بە ئەردۆغان ڕابگرن" و ئاڵاکانی یەپەگە ویەۆەژە و وتنەوەی دروشم، ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر بێدەنگی وەڵاتان لەسەر داگیرکردنی عەفرین دەربڕی.
لە چالاکییەکەدا بەشداربووان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە کۆتاییدا بەرخۆدانی عەفری سەر بکەوێت و ئەردۆغان وسوپاکەی ناچارن عەفرین بە جێ بهێڵن .
لە کۆتایی چالاکییەکەدا داوایان لە تەواوی مرۆڤایەتی کرد کە خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن.
ک- ش