چالاکی لەدژی کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی سوپای تورکیا بەردەوامە
لە چەندین ناوەندی وڵاتانی ئەورووپایی کۆمەڵکوژی سوپای تورکیای داگیرکەر شەرمەزار کرا.
لە چەندین ناوەندی وڵاتانی ئەورووپایی کۆمەڵکوژی سوپای تورکیای داگیرکەر شەرمەزار کرا.
کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئەورووپایی لە چەندین شاری ئەورووپایی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان مەدەنی عەفرین لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە، چالاکییان ئەنجامدا.
لە شاری پاریس؛ کوردستانیانی و دۆستەکانیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەردەم سەفارەتخانەی وڵاتی ڕووسیا کۆ بونەوە.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنى نوسراوگەلی وەک" تورکیا عەفرین بۆردمان ئەکات و جیهانیش سەیری دەکات" و لە سەر کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوێکیان خوێندەوە، و ڕایان گەیاند، کە وڵاتی ڕووسیا-ش شەریکی ئەو کۆمەڵکوژیەیەی سوپای تورکیایە لە عەفرین.
هەروەها لە شاری مارسەی فەڕەنسا؛ کوردستانیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی وداگیرکاری سوپای تورکیای داگیرکەر بە ڕێپێوانێک خۆیان گەیاندە بەردەم کۆنسوڵخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد، فەتحی کوروکچوو قسەیکرد و وتی: ئیستاکە یەپەگە ویەپەژە بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی بەرخۆدانی ئەکەن، ئێمە داوا لە کۆمڵگەی ئەورووپا ئەکەین کە لە هەمبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بێدەنگی بشکێنن.
لە شاری کرۆنای ئیسپانیاش بەپێشەنگایەتی ئانتی فاشیستەکان و کۆمیتەی پشتیوانیکردن لە عەفرین، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و لەو ڕێپێوانەدا کۆمەڵکوژی وداگیرکاری سوپای تورکیا شەرمەزار کرا.
لە شارەکانی هانۆڤێر، فرانکفۆرت، فریبۆرگ و شتۆتگارتی ئەڵمانیا، کوردستانیان بە ڕێپێوان و چالاکیی جیاجیا کۆمەڵکوژی سوپای داگیرکەری تورکیایان بۆسەر گەلی عەفرین شەرمەزارکرد.
ک.ش