چەتەکان لە نیجێریا کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا: زیاتر لە ١٠ کەس کوژران

چەتەکانی سەر بە داعش لە نیجێریا هێرشیان کردە سەر کاروانی یارمەتی مرۆیی. بە هۆی هێرشەکەوە زیاتر لە ١٠ کەس کوژران.

بە پێی زانیاریەکان چەتەکان کاروانی یارمەتی مرۆییان لە نێوان مایدوگوری و ویلایەتی بۆرنۆ ڕاگرتووە و دەستیان بە کۆمەڵکوژی کردووە و هەندێک هاوڵاتی مەسیحی و چەند ئەندامێکی گروپێک بە ناوی جیڤیلیان جۆینت تاسک فۆرسیان کۆمەڵکوژ کردووە.

دەوترێت، ٤ لە کوژراوەکان کارمەندی هاوکاری مرۆیین. لە ٢٢ی کانونی یەکەمیشدا چەتەکان جلی سەربازیان لەبەر کردبوو و خەڵکیان کۆمەڵکوژ کردبوو.

ف.ق