چەندین وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئاسمانی عێراق و ئێران راگرت

دوای هێرشەکەی رژێمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، چەندین کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بە مەبەستی وەرگرتنی رێوشێوی ئەمنی، گەشتەکانیان بۆ سەر ئاسمانی عێراق و ئێران هەڵوەشاندەوە.

ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە (Air France û Lufthansa)یش لەناویاندان، ئەو گەشتانەیان کە بەسەر ئاسمانی ئێران و عێراقدا تێدەپەڕن، هەڵوەشاندەوە. ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدڕالی ئەمریکاش لە دوێنێ ٧ی کانونی دووهەمەوە ئەو گەشتانەی هەڵوەشاندەوە کە بەسەر ئاسمانی ئێران و کەنداوەوە تێپەر دەبن.

ئیدارەی هێڵی ئاسمانی فەرەنساش بە مەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی ئەمنی، تا بڕیارێکی دیکە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئاسمانی ناوچەکە راگرتووە.

کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی هولەنداش بە هەمان شێوە بڕیاری وەستاندنی گەشتەکانیدا و رایگەیاند، بە مەبەستی گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوان رێگای دیکە وەک بەدیل بەکار دەهێنن.

کۆمپانیای کەشتی ئاسمانی ئەلمانیاش سەرەتا گەشتەکانی بۆ تاران راگرت، دواتریش بڕیاری راگرتنی گەشت بەسەر ئاسمانی عێراق و ئێرانیشیدا.

کۆمپانیای گەشتە فڕۆکەوانییەکانی وڵاتی پۆلۆنیا و هندستان  و سەنگاپورە و سریلانکار و تایلەندیش بڕیاری وەستاندنی گەشتەکانیاندا بۆ سەر ئاسمانی ئێران.

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی گەشتەکانی بۆ بەغدا راگرت. بەحرێین و کوێت و مسریش هەمان بڕیاریاندا. EgyptAir-یش لە ٧ی کانونی دووهەمەوە بۆ ماوەی ٣ رۆژ بڕیاری راگرتنی گەشتەکانی داوە.

هەر یەک لە ئیدارەی گەشتی ئاسمانی سەنگافورە و مالیزیاو ڤێتنامیش بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانیان دەکەن. کۆمپانیای گەشتی ئۆستراڵیش بڕیاری داوە گەشتێکی شاری پێرسی ئوستراڵیا و لەندەن کە بڕیار وابوو بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدرێت، بڕیاریدا، وەک بەدیل ئاسمانی ئاسیا بەکار بهێنێت.

ز.ش