ڕاگەیاندنی پارتی چەپی ئەڵمانیا لەبارەی یادی نەورۆزی شاری ھانۆڤەرەوە

جێگری ھاوسەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە)، توبیاس فلوگەر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری ڕێگەپێدانی کردنەوەی یادی نەورۆزی لەلایەن دادگای دەستوری وڵاتەکەیەوە دەربڕی.

 

توبیاس فلوگەر ئاشکرایکرد: پۆلیسی ئەڵمانیا دەیەویست ڕێگری لە یادی نەورۆزی ڕۆژی شەممە ١٧ مارس بکات، بەڵام بڕیاری دادگای دەستووری بەڕێگەدانی کردنەوەی ئەو یادە، خۆشحاڵیکردووین.

فلوگەر وتیشى: گرنگە دادگای ئەڵمانیا لە گێژاوی پۆلیس تێوە نەگلێ، چونکە پۆلیس ھەوڵدەدات ئەوانەی لە دژی کۆمەڵکوژی عەفرین دێنە دەنگ بە تیرۆریست بناسێنێت.

جێگری ھاوسەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند "دەبیت دەسەڵاتی دادوەری ئەڵمانیا نەبیتە داردەستی ئەردۆغان".

ھەروەھا فلوگەر بانگی لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد و وتى "ئەو جەنگەی بە چەک و تانکی ئێمە دەکرێت ڕاوەستێنن".