ڕووسیا بە بنەمای (مامەڵەی ھاوشێوە) ٢٣ دێبلۆماتکاری بەریتانی لە وەڵاتەکەی دەردەکات

ئەمڕۆ شەممە١٧ مارس ٢٠١٨، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەھەمان شێوەی مامەڵەی بەریتانیا لەگەڵ دێبلۆماتکارەکانمان مامەڵە دەکەین و٢٣ دێبلۆماتکاری بەریتانی لە ووڵاتەکەمان دەردەکەین.

ئەم ڕێوشوێنانەی حکومەتی ڕوسی لە کاتێکدایە پێشتر بەڕیتانیا، بەتۆمەتی ژەھراویکردنی سیخوڕێکی پێشوی  لەلایەن حکومەتی ڕوسیاوە،٢٣ دێبلۆمتکاری ڕوسی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

وەک لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیادا ھاتووە، دەبێت لە ماوەی ھەفتەیەکدا ئەو ٢٣ دێبڵۆماتکارە بەریتانیە، ڕوسیا بەجێبهێڵن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ھەینی،سێرگی لاڤرۆڤ-وەزیری دەرەوەی ڕِوسیا،لە ئاستانەی کازاخستان، ئاشکرای کرد: ڕوسیا مافی خۆیەتی ھەمان ھەڵوێست بگرێتە بەر کە لەلایەن بەریتانیاوە بەرامبەری نوێنراوە، ھەروەھا دووبارە جەختی لەوە کردەوە ژەھراویکردنی ئەو سیخوڕەی پێشوی بەریتانیا، بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە حکومەتی ڕوسیاوە نیە.

ک-ا

ک-ش