ڕووسیا و ئۆکراینا ٢٠٠ دیلیان گۆڕیەوە

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ڕووسیا و ئۆکراینا نزیکەی ٢٠٠ دیلیان گۆڕیوەتەوە.

لە نێوان گروپە ڕووسەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات کە بۆ سەربەخۆیی دۆناس شەڕ دەکەن و بەرێوەبەرایەتی کیەڤ دا بە بۆنەی سەری ساڵەوە پڕۆسەی گۆڕینی دیل دەستپێکرا. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە یەکەمجار دیلەکان دەگۆڕدرێنەوە.

٧٦ کەس کە لە ڕووسیا کیریم لە زینداندابوون بە فڕکە بۆ کیەڤ نێردران. بەرپرسانی کۆمارەکانی گەلی دۆنەستەسک و لوهانسک ڕایانگەیاند ١٢٤ کەس ڕادەستی ئەوان کراوە.

دەوڵەتانی ڕووسیا، ئەڵمانیا، ئۆکراینیا و کیەڤ پێشوازییان لە گۆڕینی دیلەکان کرد.

ف.ق