ڕۆژانه نزیكه‌ی ١٠٠ كۆچبه‌ر له توركیاوه ده‌ربازی یۆنان ده‌بن
ڕێكخراوی مانگی سوور و خاچی سوور-ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند له‌م دواییانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له توركیاوه ده‌ربازی یۆنان بوون زۆر زیادی كردووه.
ڕێكخراوی مانگی سوور و خاچی سوور-ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند له‌م دواییانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له توركیاوه ده‌ربازی یۆنان بوون زۆر زیادی كردووه.
ڕێكخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی و مانگی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجیان ڕاكێشایه سه‌ر چوونی كۆچبه‌ران له توركیاوه بۆ یۆنان. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دا سنوور ده‌رباز ده‌كه‌ن، ژن و منداڵن.
له مانگی مارسه‌وه هه‌زار كۆچبه‌ر سنووریان ده‌ربازكردووه
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه، له مانگی مارسی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له هه‌زار كۆچبه‌ر سنووریان ده‌رباز كردووه. ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕۆژانه ١٠٠ كه‌س له سنووری توركیاوه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ یۆنان. له مانگی هاویندا ژماره‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و دۆخێكی ناهه‌موار دێنێته ئاراوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته رووبهن كانۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوی مانگی سوور له یۆنان ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان له‌و ڕێگه سه‌خت و مه‌ترسیداره ده‌ده‌ن له زیادبووندایه و زۆرینه‌شیان ژن و منداڵن.
s.m