ڕۆیتەرز: ترەمپ ماوەی مانه‌وه‌ی ھێزەکانی ئەمه‌ریکای له‌ سووریا درێژكرده‌وه‌

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمه‌ریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی ئەمه‌ریکای لە خاکی سووریا درێژکردۆتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکادا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لە خاکی سووریا دەرکردووە.

بەرپرسە باڵاکەی کۆشکی سپی به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه‌، بەخێرایی و لەم ساتەدا له‌ سووریا ناکشێینەوە، بەڵام خشتەیەکی زەمەنی لەو بارەیەوە ھەیە، تا بەپێی بەرنامەیەکی درێژخایەن ھێزەکانمان لە سووریا بکشێنینەوە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لە کاتێکدایە، دوێنێ ئاژانسه‌كانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە چەندین بەرپرسی پله‌به‌رزی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا (پنتاگۆن)، پێشنیازی مانەوەی ھێزەکانی سوپای ئەمه‌ریکایان لە خاکی سووریا، پێشكه‌شی کۆشکی سپی كردووه‌.

s.m