ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایی: لە ڤەنزوێلا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دراون

ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایی (OEA) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانی کردووە، کە لە وڵاتی ڤەنزوێلا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر تاوانی دژە مرۆڤایەتیی ئەنجام دراون.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەدا داوا لە دادگای سزای نێونەتەوەیی (ICC) کراوە سەردانی ڤەنزوێلا بکات. بەپێى راپۆرتەکە لە ڕۆژی ١٢ی شوباتی ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لە ڤەنزوێلا ژمارەیەکی زۆر تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی ئەنجام دراون.

بانگەشەی ئەوەش دەکرێت، کە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایی لەلایەن 'پسپۆڕی نێونەتەوەیی سەربەخۆ'وە ئامادە کراوە. لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە سکرتێری گشتی لویس ئەلماگرۆ کراوە کە تەواوی ئەو بەڵگە و زانیارییانەی دەستیکەوتوون، پێشکەشی  دادگای سزای نێونەتەوەیی بکات. لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا داوا لەو وڵاتانە کراوە کە پەیماننامەی ڕۆمایان واژۆ کردووە، دەربارەی ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆیی لە ڤەنزوێلا دەست بە لێپرسینەوە بکەن.

لە خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم ١٣١ کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون

ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای وتەی ئەو خێزانانە ئامادەکراوە، کە لە دەیان دادگادا وتەیان دەربارەی کەسوکاریان، کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها راپۆرتەکە پشتى بە هەندێک سەرچاوە و لایەنی تریش بەستووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەگوترێت کە لە خۆپیشاندانەکانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ هەتا ٢٠١٧ دا لانیکەم ١٣١ کەس کوژراون. بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە تەواوی ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڤەنزوێلا یان لەلایەن چەکدارەکانی لایەنگیری نیکۆلاس مادورۆە کوژرابن.

لەو ڕاپۆرتەدا بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار ڕووداوی گیانلەدەستدان، برینداربوون یان کوشتنیى بە ئەنقەست ڕوویان داوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دەوڵەتانی ئەمەریکایدا هاتووە، زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بەبێ ئەوەى دادگایى کرابن، یان تاوانەکانیانن بەسەردا ساغکرابێتەوە لە زیندانەکاندا راگیراون.

ر.م