ڕێکخراوی گەلانی ژێر هه‌ڕه‌شه ده‌رباره‌ی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پێشووی پارتیی یەکێتیی دیموکراتی - پەیەدە، لە شاری گۆتینگه‌ن-ی ئەڵمانیا، داوای له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد نه‌چێته ژێر باری داواكارییه‌كانی توركیا.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: نابێت ئەڵمانیا ببێتە جێبه‌جێكاری فه‌رمانه‌كانی ئەردۆغانی دیکتاتۆر. نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ڵمانیا په‌یمانێكی وه‌ها به توركیا بدات كه زیان به مافه‌مرۆییه‌كانی كوردان بگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد ڕاده‌ستی توركیا بكرێت، دۆخێك دێته ئاراوه كه ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆر ئینته‌رپۆل بكه‌نه ئامرازێك بۆ ویسته‌كانی خۆیان.
ئولریش دەلیوس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی گەلانی ژێر هه‌ڕه‌شه ڕایگه‌یاند: ڕاده‌ستكردنی سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد ده‌بێته هێرشێك له دژی ته‌واوی كوردان و ئه‌مه پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه. ناوبراوی ناڕه‌زایی خۆیشی ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین پیشاندا.
s.m