ئەم کۆبونەوەیە، بەدەستپێشخەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و کۆمیتەی خاوەنداریەتی لە عەفرین، لە ڕێکەوتی ١١ی ئادار/٢١ی ڕەشەمە لە وڵاتی هۆلەندا بە دروشمی "هەڵوێستێکی نەتەوەیی بۆ بەرخۆدانی عەفرین" بەڕێوەئەچێت.
بڕیارە بێجگە لە نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکان، نوێنەرانی سەندیکا کوردەکان، رێکخراوە ئیزدی، ئەرمەنی، ئاشووری- سریانی ، ئاکادیمیسیەن، نوێنەرانی ڕێکخراوە عەرەبەکان، بزووتنەوەی چەپی تورکیا، مافناسان، سینەماکاران، موزیسیانکاران و بەگشتی ٨٠٠ کەسایەتی بەشداریی ئەوە کۆبوونەوەیە بکەن.
کۆمیتەی ئامادەکاری ئەم کۆنفرانسە، بۆهاوئاهەنگی زیاتردوێنێ لە بروکسێلی بایتەختی بلژیکا کۆبونەوێکی ڕێکخست.
لەم کۆبونەوەدا نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەکیەتی نیشتمانیى کوردستان و حزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە بوون وڕاگەیەندرا کە بۆ بەشداری هەموحیزب ولایەنەکانی هەمو بەشەکانی کورستان کاری جیدی بکرێت.
زوبەیر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی ( کەنەکە) لە بارەی کۆبونەوەکەی ١١ئادار/٢١ی ڕەشەمە بۆ ئاژانسی فورات دووا و ئەوەی خستەڕوو، کە ٤٥ ڕۆژە هێرشێکی بەرفراوان ئەکرێتە سەر عەفرین، و وتی: دوژمنی ئێمە بە هەمو هێز و چەکی پێشکەوتووی سەربازییەوە هێرشی عەفرین دەکات، شەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە و گەلی عەفرین بە شێوازێکی مێژوویی لە دژی داگیرکاری دوژمن بەرخۆدانی دەکەن. لەم ساڵانەى دوایدا کوردستان بەرخۆدانیێکی بەم ڕەنگەی بە خۆوە نەدیوە، ئەم بەرخۆدانییە مێژووییە بوو بە نمونە، دڵی هەمو کوردستانیان ئەورووپا وهەرچواربەشی کوردستان بۆعەفرین لێدەدات. ئێمە بۆ ئەم ئامانجە لە هەوڵدانداین، بەڵام دەبێت ئێمە بەگڕوتینێکی زۆرترەوە بۆ ئەم مەبەستە کاربکەین.
ئایدار، جەختی لەسەرئەوە کردزوە کە دەبێت تابلۆێکی جوان لە یەکیەتی نەتەوەییمان نیشانی دۆست و دوژمن بدەین.
ئەندامی کۆنسەی کەنەکە وتیشی: بە بەشداریی پارت ولایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە جیاجیاکان لە هۆڵەندا کۆبونەوەی هەڵوێستی خاوەندارێتی لە عەفرین بەڕێوە دەبەن و بەهەمو جیهانی ڕادەگەێنن، کە بۆ خاوەندارێتی لە عەفرین داوا لە هەمولایەنەکانی هەر چوار بەشی کوردستان دەکەن کە بەشداری ئەم کۆبونەوە بن.
یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکار، شێخ شەماڵ، سیاسەتمەداری کوردی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ١١ ئاداردا بەبەشداری نوێنەرانی پارت ولایەنی سیاسی و کەسایەتییەکان، کۆبونەوێ هەڵوێستی نەتەوەیی بۆعەفرین بەڕێوەئەبەین و وتی: ئێمە بانگهێشتنامەمان ئاراستەی ٨٠٠ کەس لە نوێنەران و کەسایەتییەکانی کوردی هەر چوار بەشی کوردستان کردوو بۆ خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی عەفرین، ئێمە لەو کۆبونەوەدا هەڵوێستێکی نەتەوەیی نیشان بدەین. ئەرکی هەمولاێکە کە خاوەنداریەتی لە عەفرین بکات.
ک-ش