ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٦٠ کەس

ڕاگەیەنرا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٦٠ کەس. تیمەکانی فریاکەوتن دوێنی بە هەلیکپپتەر خواردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد کە لە لافاوەیە ڕزگاریان بووە.

لە جاکارتای ئیندۆنێزیا بەهۆی بارن بارینێکی زۆر لافاو دروست بوو و تا ئێستا ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێهیشتووە. لە ساڵی ٢٠١٣ دا لافاوێکی بەم جۆرە لە جاکارتا دروست بوو کە نزیکەی ٣٠ ملیۆن نیشتەجێی هەیە.

بە پێی پێشبینیەکان باران بارین بەردەوام دەبێت و نزیکەی ١٧٠ هەزار کەس لە پەناگادان نیشتەجێکراون.

باسی ئەوەش دەکرێت تەرمی ٢ هاوڵاتیش نەدۆزراونەتەوە.

ف.ق