ژمارەی قوربانیانی گەردەلولەکەی هندستان؛ ١٢٥ کوژراو وسەدان بریندار

بە هۆی ئەو گردەلولە کە باکووری هندستان گرتەوە ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.لە ئیاکەتی ئۆتار پرادیش-ی باکووری هیندۆستان ٧٣ کەس و لە ڕاجستان-ش ٣٦ کەس و لە ئیالەتی پەنجاب ٢ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

 بەهێزی ئەو گردەلولە ١٣٠ کیلۆمەتر ڕاگەێندراوە. بە هۆی ئەو ڕەشەبایەوە ژمارێکی زۆر دارتێکشکاوە و هەروەها دیواری بڕێکی زۆر لر ماڵەکان ڕوخاوون.
شه‌وى ڕابردوو گردەلول و بارانى به‌هێز له‌ ویلایه‌ته‌کانى ڕاجستان و ئوتار پرادیش له‌ هندستان، بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى قوربانییه‌کى زۆرى لێبکه‌وێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى زۆریش بریندار بوون.
گردەلولەکە به‌ شێوه‌یه‌ک بووه‌ به‌ سه‌دان دارى گه‌وره‌ى شکاندووه‌ و چه‌ندین ڕێگه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ داخراون، هه‌روه‌ها به‌ سه‌دان عامودى کاره‌بایی که‌وتوه‌ و کاره‌باى زۆر شوێنى ئه‌و دوو ویلایه‌ته‌ بڕوان.
کاریگه‌رى ئه‌و گردەلولە به‌ هێزه‌ له‌ ویلایه‌ته‌کانى هه‌ریانا و پونجاب و نیوده‌لهى-یش هه‌بووه‌.