ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پێشبینیەکانی کەشوهەوا دروست کرد

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتی فڕۆکەکان ڕاگیراون و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی پێشبینیەکان لەسەر دۆخی کەشوهەوا ڕاست دەرنەچن.

لەم ڕۆژانەی دواییدا پیشبینیەکانی کەشوهەوا لە لایەن ناوەندە جیاوازەکانی کەشوهەواوە ڕاست دەرناچن و ئەوەش ئەنجامێکە کە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە پێشەوە.

بۆ نمونە ناوەندی کەشوهەوای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە باشووری ئەو وڵاتە کۆتایی هەفتە پلەی گەرما ٣٠ پلەی سەدی دەبێت، هەندێک ناوەندی تری ئەوروپی و ئەمریکیش بۆ هەمان هەرێم دەیانوت، پلەی گەرما ٢٣ پلەی سەدی دەبێت. پسپۆڕەکان دەڵێن لەبەرئەوەی هاتوچووی ئاسمانی راگیراوە، زانیاریەکان لەبارەی کەشوهەواش ڕاست دەرناچن.

ف.ق