کاتی پیری: با دەمیرتاش ئازاد بکرێت

ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا 'کاتی پیری' داوایکرد کە پاڵێوراوی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماریی سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

لەسەرحیسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر، ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا 'کاتی پیری' بە هاشتاگی 'ئازادی بۆ دەمیرتاش' تویتێکی بلاوکردۆتەوە. پەرلەمانتاری هۆڵەندا لە پەرلەمانی ئەوروپا و ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا 'کاتی پیری' بە بیری هێناوەتەوە کە پاڵێوراوی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماریی تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ناچارە کە لە زیندانەوە کەمپەینی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبەرێت.

ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا 'کاتی پیری' ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاڵێوراوی جەهەپە بۆ سەرۆک کۆماریی موحەرەم ئینجە و پاڵێوراوی 'ئیی پارتی' مەراڵ ئاکشەنەر-یش داوایان کردووە کە دەمیرتاش ئازاد بکرێت و نوسیویەتی "کات کاتی ئەوەیە کە کەمپەینێکی دادپەروەرانە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەڕێوەبچن".

هەروەها 'کاتی پیری' جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێت هەموو هێزە دیموکراتیخوازەکان پشتگیریی داخوازی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بکەن.

ک-ش