کلۆدیا ڕووت:بۆچی ئەڵمانیا وناتۆ لە هەمبەر عەفرین بێدەنگن؟

کلۆدیا ڕوت، سیاسەتمەداری پارتی سەوز پرسیاری کرد:" بۆجی ئەڵمانیا و ناتۆ لە هەمبەرعەفرین بێدەنگن؟"

کلۆدیا ڕوت، سیاسەتمەدەری پارتی سەوز ، لە بەرنامێکی ڕادیۆ "دیتوسخلاند" بەشداری کرد و دەربارەی کۆبونەوەکەی یەکیەتی ئەورووپا-تورکیا کە لە ڤارنا-ی بۆلغاریا ئەنجامدرا و سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان -یش بەشداری کردبو، قسەی کرد.

روت، دەستنیشانی کرد کە من تێناگەم کە بۆچی ئاوەها زوو ئەو تێکەڵییە گەرمە لە نێوان یەکیەتی ئەورووپا و ئەردۆغاندا دەستی پێکرد، وناڕەزایەتی خۆی لە هەمبەرڕیکەوتننامەی پەنابەران نیشان دا کە لە بروکسێل لە گەل ئەنکەرادا واژوو کرابو.

رووت کە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی ئەڵمانیایە ئەوەی خستە ڕوو کە لە تورکیا سیستمێکی دژە دیموکراتی هەیە، و ئەوان عەفرینیان داگیر کردووە و تی: ئیمزاکردنی ڕێکەوتن نامەی پەنابەران لە گەل حکومەتێکی وەک تورکیا زیانی زۆر دەگەێنێتە یەکیەتی ئەورووپا.

رووت داوای ڕاگرتنی  ئەو هاووکارییە مادییانەی کرد کە بروکسێل دەیداتە ئەنکارا و وتی: ئایا بەڕاستی سیاسەتی داگیرکارانەی تورکیا لە هەرێمە نابینڕێت؟ تورکیا پەرە بەداگیرکاری خۆی دەدات و بەرەو حەلەب دەچێت. هەروەها لە عێراقیش بە هەمان شێوە خەریکی داگیرکارییە.

ڕووت ئاماژەی بە بێدەنگی دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد ، وئەو پرسیارەی ئاراستەی یەکیەتی ئەورووپا وناتۆکرد:

"یەکیەتی ئەورووپا هۆکاری ئەو بێدەنگییەت چییە؟"

هەروەها " بێدەنگی ناتۆ لە هەمبەر هێرشی سەربازی بۆ سەر عەفرین بۆ چییە؟"

ڕووی لە درێژەدا وتی :من تێناگەم حکومەتی ئەلمانیا سەرەڕای ئەوەی کە بەیاننامەی داوە کە هەرێمی عەفرین داگیر کراوە، بۆچی ئەوەندی بێدەنگە.

200 هەزار مرۆڤ کۆچبەر بوونە کە چی ئەردۆغان بە نیازە 200 هەزار خەڵکی ناوچەکانی دیکەی سووریا لەوێ جێگیر بکات. ئەم کارەی تورکیا وەک پاکتاوکردنی نەتەوەیی دێتە ئەژمار. سەیرە بۆ کەس دەنگی لێوە نایەت ، بۆچی حکومەتی فیدڕاڵی ئەو هێرشە وەک هێرش لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکان نابینێت؟

تورکیا ئەندامی ناتۆیە، بۆچی ناتۆ ئەندامانی خۆی کۆناکاتەوە و بڕیارێک نادات لەو بارەیەوە؟

ناتۆ بۆچی لە هەمبەر هێرش لە سەر ئەو کەسانەی کە ئێمەیان لە هێرشی داعش پاراست بێدەنگە؟

ئەمانە هەمو دەبنە هۆی بێ باوەڕی بە سیاسەتەکانی یەکیەتی ئەورووپا ، ناتو و ئەلمانیا دەبنە جێگەی پرسیار ، لەبەر ئەوەی کە لە ناو ٥ هەفتەی ڕابردوودا دەوڵەتی ئەڵمانیا ٤.٤ میلیۆن یۆرۆ بازەرگانی چەکی کردووە.

ک-ش