لە زۆربەی شارە ئەورووپاییەکان کوردستانیان ڕژانە سەر شەقام و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد. کوردستانیان بە خۆپیشاندان ناڕازی بوونی خۆیان لەهەمبەر بێدەنگی وەڵاتان لە هەمبەر ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی و ڕایانگەیاند،ئەو هێزەی کە عەفرینی داگیرکردووە لەناو دەچێت.
(ئۆدینسێ)
قەرار وا بو کە ئاهەنگی نەورۆز بگیردرێت بەڵام ئاهەنگی نەورۆز نەگیرا و و کوردستانیان لە بەر ئەو کۆمەڵکوژیانەی سوپای تورکیا ئانگەکەیان گۆڕی بە گرتنی میتینگێک.لە میتینگەکەدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال وخەلیل غەمگین قسەیان کرد.
(بەرلین)
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا میتینگێک بەڕێوە چوو.هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد، یەکۆ ئاردیل قسەی کرد و وتی: یەپەگە/یەپەژە/قەسەدە بە شێوازێکی قارەمانانە لە دژی دڕندەیی سوپای تورکیا بەرخۆدانییان کرد. دڵنیا بن سەرکەوتن هی ئێمەیە.
(هامبورگ)
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ژمارێکی بەرچاو لە کوردستانیان بەشداری چالاکی بوون.
کۆمیتەی ئامادەکار لە بەیاننامێکدا ڕایگەیاند :ئەوانەی عەفرینیان داگیرکردووە با باش بزانن کە عەفری دەبێتە گۆڕستانی ئەوان.
(ئیشتوتگارت)
لە شاری ئیشتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگی پلاتفۆرمی خاوەنداریەتی لە عەفرین ڕێپێوانێک ئەنجامدرا وداگیرکاری سوپای تورکیا شەرمەزار کرا.
(گلیسین)
لە شاری گلیسینی ئەڵمانیاش کوردستانیان بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و ڕێگەی فرانکفۆرتیان بۆ ماوەی ٤٠ خولەک داخست.
(میونشێن)
لە شاری میونشێن-ی سەر بە ئەیالەتی باڤیەرا، کوردستانیان ودۆستەکانیان داگیرکاری سوپای تورکیایان شەرمەزار کرد.
(پاریس)
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئەندامانی جوانی ئازاد هێرشی سوپای تورکیایان شەرمەزار کرد. جوانان بە هەڵگرتنی پانکاردی "سەرت هەڵبڕە" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوایان لە جوانان کرد کە بە هێزەوە خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن.
لە شارەکانی ستراسبورگ، مۆنتپیلیر، ڕۆما، تۆرینو، ڤییەنا، بڕن ،ئستۆکهۆڵم ، کوردستانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان شەرمەزار کرد.
ک-ش