کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگری پوتین لە ئۆکراین

ڕۆژنامەنووسێکی بەڕەگەز ڕووس-ی ڕەخنەگریی ڤیلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا، لە کیەف-ی پایتەختی ئوکراین کوژرا.

پاش داگیرکردنی کەریمە لە لایەن ڕووسیاوە پێوەندییەکانی نێوان وەڵاتانی ئۆکراین و ڕووسیا ئاڵوز بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کە لە سەر زاری پۆلیسی کیەفەوە بڵاویکردووەتەوە ئارکادی بابچانکۆی تەمەن ٤١ ساڵ، ڕۆژنامەنووس و نووسەر لە کیەف کوژراوە.

ئارکادی بابچەنکۆ لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی ئاڕ تی بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنیی بەڕێوەدەبرد، لەدایکبووی ڕوسیا بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی پوتین گرتبوو ناچاربوبوو وڵاتی خۆی بەجێبێڵێت.

بابچەنکۆ پاش ئەوەی ڕوسیای بەجێهێشتبوو بۆ ماوەیەک چووبوو بۆ پراگی پایتەختی چیک و پاشان لەوێوە چووبوو بۆ کیەف-ی پایتەختی ئوکراین.

ک-ش