کۆلۆمبیا بڕیاری بەفەرمی ناسینی فەلەستین-ی دەرکرد

دەوڵەتی کۆلۆمبیا ڕایگەیاند کە ئەوان لە بڕیارێکدا سەربەخۆبوون ، ئازادی و سەروەری دەوڵەتی فەلەستین-یان بەفەرمی ناسیوە.

حکومەتەکەی خووان مانۆئێل سانتۆس کە ڕۆژی شەممە دەسەڵاتی لە لاڤان دووکووە وەر گرت، پێش مەراسیمی وەرگرتنی دەسەڵات، دەربارەی بەفەرمی ناسینی فەلەستین زانیاری بڵاوکردوە.

 بە پێی بەڵگە فەرمییەکان کە دوێنێ بڵاوبووەتەوە، فەلەستین لەلایەن دەوڵەتی کۆلۆمبیاوە وەک' دەوڵەتێکی سەربەخۆ،ئازاد و سەروەر'دانی پێدانراوە. هەروەها ڕاگەیەنرا کە بڕیاری بەفەرمی ناسینی فەلەستین لە ڕێکەوتی ٣ی ئاب/١٢ی گەڵوێژ دەرکراوە.