كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی گرووپی حه‌وت له شارۆچكه‌ی مالبای وه‌ڵاتی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام؛ ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ژاپۆن و ئیتاڵیا به‌شدار بوون.
دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردانی نێوان خۆی و سه‌رۆكی كۆریای باكوور له سه‌نگاپووره‌ی به بیانوو پیشاندا و له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای گرووپی حه‌وت چووه ده‌ره‌وه.
ڕووسیا كه له دوای ساڵی ٢٠١٤ نیوه‌دوورگه‌ی قرمی ئۆكراینای خسته سه‌ر وهڵاتهكهی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی گرووپه‌كه نابێت. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ویستی به‌به‌شداربوونی ڕووسیا گرووپی هه‌شت بونیاد بنرێت، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند نه‌كرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستین تروداو كه میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كردبوو، له كۆتایی كۆبوونه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر «لێدوانی هاوبه‌ش» ڕێككه‌وتوون و گرووپی حه‌وت ئه‌مساڵ «سه‌ركه‌وتوو» بووه. تروداو گوتیشی: «ئه‌و هێزانه‌مان ڕازی كرد كه له مامه‌ڵه‌ی هاوكاریی ئێمه گومانیان هه‌بوو.»
له لێدوانی هاوبه‌شی گرووپی حه‌وتدا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر گرینگی سیسته‌می بازرگانیی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون كه ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO) نوێ بكرێته‌وه و مه‌رجه‌كانی بازرگانیی ئازاد زیاتر بپارێزرێن.
كۆبوونه‌وه‌ی باڵای گرووپی حه‌وت له‌سه‌ر بابه‌تی ئاووهه‌وا ڕێكنه‌كه‌وتن. ڕاگه‌یه‌ندرا كه جگه له تره‌مپ كه خۆی له په‌یمانی ئاووهه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كشانده‌وه، هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی گرووپی حه‌وت له بابه‌تی گۆڕینی ئاووهه‌وا هاوڕا نین. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تی ئاووهه‌وادا ڕێككه‌وتن نه‌كرا.
له لێدوانی هاوبه‌شی وه‌ڵاتانی گرووپی حه‌وتدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ڕێككه‌وتوون كه نه‌هێڵن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
s.m