گروپی تاڵەبان؛ داوای گفتوگۆ ئەکەن لەگەل ئامریکادا
چەکدارەکانی تاڵیبان-ی ئەفغانستان داوایان لە ئەمریکا کرد، کە بە شێوەی ڕاستەخۆ پەیوەندی بە بنکەی سەرەکییان لە قەتەر بکەن و لە بارەی چارەسەرییەکی سیاسی لە ئەفغانستان دانوستانیان لەگەڵ بکەن.
چەکدارەکانی تاڵیبان-ی ئەفغانستان داوایان لە ئەمریکا کرد، کە بە شێوەی ڕاستەخۆ پەیوەندی بە بنکەی سەرەکییان لە قەتەر بکەن و لە بارەی چارەسەرییەکی سیاسی لە ئەفغانستان دانوستانیان لەگەڵ بکەن.
چەکدارەکانی تاڵیبانی ئەفغانستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای دانیشتن و دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسییان کرد بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان کرد.
تاڵیبان ڕایگەیاندووە، کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی چارەسەرییەک بۆ کێشەکانی ئەفغانستان بدۆزرێتەوە، بەو مەرجەی کە ئەمریکا داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی ئەفغانستان قبوڵ بکات و ئامادەبێت بۆ دانوستان لەگەڵ تاڵیبان.
لە ڕاگەیەندراوی تاڵیبان دا هەروەها ئەوەش هاتووە، کە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی ئەفغانستان دەبێت ڕێگاچارەیەکی ئاشتیانە ڕەچاوبکرێت، چونکە کێشەکانی ئەفغانستان لە ڕێگای سەربازی و بە شەڕ چارەسەرنابن.
لە کۆتاییشدا ئاماژە دراوە: لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوو سیاسەتی شەڕ گیراوەتە بەر و نەک تەنیا ئەنجامی نەبووە، بەڵکو کێشەکان قووڵتر بوونەوە.