ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ئێستا ٢٨ وه‌ڵاته، دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له ساڵی داهاتوو له یه‌كێتییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه، داده‌به‌زێت بۆ ٢٧ وه‌ڵات. توركیا ده‌یان ساڵه كاندیدی ئه‌ندامه‌تییه، به‌ڵام ڕوانگه‌ی ئه‌ندامه‌تیی توركیا له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئاكه‌په، له ساڵانی ڕابردوو به سیاسه‌تی دیكتاتۆرانه كه‌وته كه‌ناری له‌ناوچوون.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ توركیا شانسی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوای به‌لكان؛ سربیا، مه‌كه‌دۆنیا، ئه‌لبانیا، بۆسنا-ههرسهك، مۆنتینیگرۆ و كۆسۆڤۆ بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاتره. هێشتا نازانرێت كه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌ڵاتانه كه‌ی كۆتاییان پێدێت. مانگی ڕابردوو ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته لێدوان درابوو، به‌ڵام كاتێك دیارینه‌كرابوو.
داوا ده‌كرێت كه پڕۆسه‌ی هاوئاهه‌نگیی ڕۆژئاوای به‌لكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هێز بكرێت. بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه به به‌شداری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ساز بكرێت. به‌ر له كۆبوونه باڵاكه، له هه‌نگاریاوه لێدوان درا و ڕاگه‌یه‌ندرا كه پێویسته وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوای به‌لكان ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا پیته‌ر زایجارتۆ ڕایگه‌یاند، سربیا و مۆنتینیگرۆ كه پێشكه‌وتنیان به‌خۆوه بینیوه له پڕۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ر له ساڵی ٢٠٢٥ ناتوانن ببنه ئه‌ندام. زایجارتۆ ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوای به‌لكان به‌رفره‌وان بێت. گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بگه‌یه‌نینه ٢٨-٢٩-٣٠.
s.m