یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاراست

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردبوو کە خۆیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکشێنەوە،  یەکێتی ئەوروپاش جەخت لە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە دەکاتەوە.

یەکێتی ئەوروپا، فەرەنسا و ئەڵمانیاش رێککەوتنی ئەتۆمیان ئیمزا کرد، رووسیا و چین لە رێککەوتنەکەدان، بەڵام ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٨ لە رێککەوتنەکە کشایەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلس میشێل رایگەیاند کە: "ئەو رێککەوتنە دوای دانووستانی نێونەتەوەیی ١٠ ساڵە سەرکەوتنێکی گرنگە".

میشێل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان کەم ببنەوە.

میشێل لە راگەیاندراوێکدا وتی: "بەرژەوەندی و فکری یەکێتی ئەوروپا هەیە" و داوای لە سەرۆک کۆماری ئێران کرد کە 'بەدوور بێت لە چالاکی تووند'.

دۆنالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش دوێنێ چوارشەممە، لێدوانی دابوو و داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کردبوو کە لە رێککەوتنەکە بکشێنەوە.