یەکێتیی ئەوروپا دژ بە پاشەڕۆی پلاستیکی رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر

یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کەمکردنەوەى پاشەڕۆ و زبڵی پلاستیکی و بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە رێوشوێنی توند بگرێتەربەر.

یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کەمکردنەوەى پاشەڕۆ و زبڵی پلاستیکی و بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە رێوشوێنی توند بگرێتەربەر.

کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پرۆژە پێشنیازێکى ئامادەکردووە و تیادا داواکراوە لە دژى پاشەڕۆ و زبڵی پلاستیکى رێوشوێنى توند بگیرێتەبەر.

کۆمسیۆنەکە بۆ ئەو مەبەستە پێشنیازیکردووە، تەواوی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکەیان سەرلەنوێ پلاستیک و عەلاگەی بەکارهێنراو، بەکاربهێنننەوە ە ئەگەر هەر وڵاتێک ئەو کارە ئەنجام نەدات، دەبێت بۆ بەکارهێنانی یەک کیلۆ پلاستیک بڕی ٨٠ سەنت سزا بدرێت.

رۆژنامەی ویچێفت سواخە (Wirtschaftswoche)ی ئەڵمانی لەبارەى ئەو پرۆژە پێشنیازەوە بڵاویکردووەتەوە، یەکێکی تر لە پێشنیازەکانی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەى پاشەڕۆ و زبڵی پلاستیکى ئەوەیە، بەرهەمهێنانی کەوچک و چەتاڵ و سینی پلاستیکی قەدەغە بکرێت.

پێشبینی دەکرێت، رۆژی ٢٣ى ئایار / ٢ى جۆزەردانی ئەمساڵ، رەشنووسی ئەو پرۆژەیە پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەى دووبارە بەرهەمهێنانەوەى ماددە پلاستیکییەکان زیاتر بکرێت.

لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ساڵانە ٢٦ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ و زبڵی پلاستیکى فڕێ دەدرێت، کە دەکرێت ٣٠%ى ئەو پاشەڕۆ پلاستیکییانە دووبارە بکرێنەوە بە پلاستێک و سوودیان لێوەربگیرێتەوە.

دوایین ڕێوشێن بۆ پێشگرتن لە زۆربوونى پاشەڕۆی پلاستیکى لە ساڵی ٢٠١٦ گیرایە بەر و لەو ساڵەدا بڕیاردرا، کە فرۆشگە و دوکانەکان عەلاگە و زەرفی نایلۆن بەکارنەهێنن و تەنها سوود لەو زەرف و عەلاگانە وەربگرێن، کە بە موادى سروشتى دروستکراون.