بەڕێوەچوونی مەراسیمی پیرشالیار لە هەورامان

مەراسیمی پیرشالیار ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە باوەڕمەندانی ئایینەکە و خەڵكی ناوچەکە و ناوچەکانی تری ئێرانیش بەڕێوەچوو، ئامادەیی دەروێشەکان و سەمای عیرفانیانەیان سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت.

مەراسیمی ئایینی پیرشالیار لە گوندی هەورامانی تەخت لە شارۆچکەی سۆلاوا بە ئامادەبوونی باوەڕمەندانی ئایینەکە بەڕێوەچوو. ئەم مەراسیمەکە بە یەکێک لە مەراسیمە دێرینەکانی کوردان هەژمار دەکرێت، مەراسیمەکە بۆ پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە، بەشداربووان بە دەف‌ژەنی و سروود و سەمای عیرفانی مەراسیمەکە بەسەر دەبەن.

ئەم مەراسیمە ساڵی دووجار لە وەرزەکانی بەهار و زستان بەڕێوەدەچێت و لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە بە "زەماوەندی پیرشالیار" ناودەبرێت و دەناسرێتەوە. دەروێشانی ئەم تەریقەتە هاوشان لەگەڵ مەراسیمی دەفژەنی و سەمای عیرفانی، شیعر و نزا دەخوێنن و خواردن ئامادە دەکەن، بەشداربووانی مەراسیمەکە وەک تەبەڕووک سود لەم خواردنانە دەبینن.

هاوکات مناڵان بە کۆکردنەوەی هەنار و گوێز و کشمیش و هەنجیر و بەرهەمی تری ناوچەکە وەکو جەژنانە، ڕەنگ‌وبۆیەکی تر بە مەراسیمەکە دەبەخشن.

مەراسیمەکە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت.