بەشی چوارەمی قسەکانی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە؛
"لەبەرئەوەی پەکەکە بەشێوەیەکی زۆر ڕادیکاڵ، هەبوون و ئازادی گەلی کوردی سەپاند و بەرەوپێشەوە برد، گۆڕانکاری و پێشهاتەکان زۆرن. بەتایبەتی لە ناوچەی عەرەبیدا، هەندێک گۆڕانکاری بەهۆی ئەم خەباتەوە هەیە. ' بەڕێوەبەری باشوری کوردستان لەسەر بناغەی 'ئۆپراسیۆنی چەکیچ گوچ' دروستکرا کە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩١ بەڕێوەی برد. لایەنێکیشی ئەوە بوو کە هێزەکانی سەدام نەتوانن سنوری هێڵی ٣٦ تێپەڕێنن. بۆ ڕێگریکردن لەم کارە ناچاربوون لە باشوری کوردستان قەوارەیەک دروست بکەن، لەلایەکی دیکەوە لە باکووری کوردستان راپەرین سەریهەڵدا و لەسەر بنەمای شۆڕشی بوژانەوەی نەتەوەیی، تەڤگەری ئازادیی کوردستان سەرکردایەتی دەکرد. ئامانجیان ئەوەبوو کە هێزەکانی باکوور و باشوری کوردستان یەکنەگرن. دوای ئەوەی پەکەکە دامەزراندنی خۆی راگەیاند، سیستمی ئینکار و لەناوبردن دامەزرێنرا، بەگوێرەی سیستمەکە نەدەبوو پەکەکە مێردین تێپەڕێنێت و بچێتە بۆتان.
شەڕ دەستی پێکرد
یەکێتی سۆڤیەت بەشداری پێکرا لەم پلانەدا. پارتە کۆمۆنیستەکان ڕۆڵیان وەرگرت. چونکە لە تورکیا بەڕێوەبەری جەهەپە هەبوو و ئەجەڤیت کاریگەر بوو. رێکخستنە کوردییەکانی دەرەوەی پەکەکە لەژێر ناوی یەکێتی هێزەکانی دیموکراتی نەتەوەیی کۆکرانەوە. دوای مانگی کانونی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ لەدژی پەکەکە بەکارهێنران. لە مێردین، ئیلح، ئامەد و روحا دەیان کادر و لایەنگری پەکەکە لەسەر ئەو بناغەیە شەهیدکران. دەیانوت، ئەگەر پەکەکە بچێتە ناو بۆتان و ئەگەر خاک و پێکهاتەی بۆتان لەگەڵ هێڵی ئایدیۆلۆژیی پەکەکە یەکبگرن، چیتر ناتوانن قڕکردنی کورد ئەنجام بدەن. قۆناغێکی ئاڵۆز و قورسی شەڕ هەبوو. پاشان کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ روویدا.
هەنگاوی گەریلا لە ساڵی ١٩٨٤
پەکەکە کەمێک لە گۆڕەپانی لوبنان و فەڵەستین کشایەوە. پەیوەندی و هاوسەنگی نوێ دروست بوون، پەکەکەش سوودی لێ وەرگرت. هەندێک پەیوەندی لەگەڵ هێزە ناوخۆیی و جیهانیەکان بەرەو پێشەوە برد. بۆ بەرەنگاربوونەوەی فاشیزم، هەندێک پەیوەندی و هاوپەیمانی لە کوردستان و تورکیا بەست. سەرەڕای رێکخستنە شۆڕشگێڕە چەپەکانی تورکیا، بەرەی بەرخۆدانی یەکگرتووی دژ بە فاشیزمی رێکخست. دواجار پرۆتۆکۆلێکی ٩ خاڵی لەگەڵ پەدەکە واژۆ کرد. لەسەر ئەو بناغەیە پەکەکە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە کە دەیانگوت نابێت پەکەکە بچێتە بۆتان. پەکەکە بە بە هەڵمەتی گەریلا لە ١٥ی تەباغی ١٩٨٤ بەرخۆدانی گەریلای لە سەرتاسەری کوردستان بڵاوکردەوە و بۆتانی کردە ناوەندی بەرخۆدان و دڵی کوردستان.
بەرخۆدانی گەریلا لە بۆتان پەرەی سەند، لە ماوەی ٥ -٦ ساڵدا بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان بڵاوبووەوە. سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان راپەرین هەڵگیرسا. شۆڕشی بوژانەوەی نەتەوەیی بەرپاکرد. شۆڕشی رزگاریخوازی ژنانی دەستپێکرد. گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی لە باکوری کوردستان، هەبوون وەک کۆمەڵگەیەکی ئازادی نوێ، پرۆسەی بوژانەوەی ئەنجامدا و ئەمەش کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دانا. کوردانی دەرەوەی وڵاتی رێکخستەوە. بوو بە گەورەترین ڕێکخستنی کوردی. لە کاتێکدا کە پێشهاتەکانی تورکیا نەرێنی بوون و یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا کاریگەریی لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان دانا و رێگەی بۆ دەرفەت و هەنگاوی گەورە کردەوە.
پلانی رێگریکردن لە پەکەکە
پەکەکە لەسەر بنەمای پلانی حکومەتی شەڕی بۆتان و بادینان، لەسەر بنەمای بۆتان و بادینان دەستی بە پڕۆسەی کوردستانی ئازاد کرد. بۆ رێگریکردن لەمەش سیستمی ئینکار و لەناوبردن دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٧٩دا ئەو بڕیارەی کە دەگوترا 'پەکەکە نابێت بچێتە ناو بۆتان' ئێدی پووچەڵ ببووە. پەکەکە لە بۆتان بەهێز ببوو. ئەو بڕیارە لە ساڵی ١٩٩١ بوو بە بڕیاری 'نابێ پەکەکە بچێتە ناو باشوری کوردستان'. بۆیەش ئەمریکا "ئۆپەراسیۆنی چەکیچ گوچ"ی دەست پێکرد. ئامانجی سەرەکی ئەم پلانە رێگریکردن لە پەکەکە بوو. وتیان ئەم هەنگاوە بۆ رێگریکردن لە سەدامە، بەڵام لە راستیدا بۆ ئەوە بوو کە پەکەکە نەچێتە نێو باشوری کوردستان. هەروەها بۆ ئەوەبوو کە هێزێک لە باشوری کوردستان دروست بکرێت و هێزەکە لەدژی پەکەکە شەڕ بکات.
لەسەر ئەم بنەمایە دەرگایان بەڕووی تورکیادا کردەوە، وایان کرد کە تورکیا ئەمە قبوڵ بکات. دەیانوت ئەگەر بتەوێت رێگری لە پەکەکە بکەیت، پێویستە رێگە بدەیت بەڕێوەبەری پەدەکە و یەنەکە دروست ببێت. ئەگەر رێگە نەدەیت پەکەکە دەست بەسەر هەموواندا دەگرێت و تۆش لەناو دەچیت. لەسەر ئەو بنەمایە ئیدارەی باشوری کوردستان دامەزرا. پاشان وەک حکومەتێکی شەرعی بڕیارێکیان دا و وتیان "پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و پێویستە باشوری کوردستان جێبهێڵێت، ئەگەر نەچێتە دەرەوە، دەری دەکەین". لەسەر ئەو بنەمایە، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ شەڕی باشوری کوردستان بەم شێوەیە دەستی پێکرد. دەوڵەتی تورک و جەنەڕاڵەکانی هەمیشە دەیانوت ئێمە بۆ داگیرکاری نەچووینە ئەوێ، ئیدارەی شەرعی ئەوێ داوایان لێکردین و دەڵێن وەرن لە پەکەکە بمانپارێزن. ئێمە بۆ رزگارکردنیان لە دەستی پەکەکە چووینە ئەوێ. لەسەر داوای بارزانی چووینە ئەوێ بۆ ئەوەی لە پەکەکە رزگاریان بکەین”.
کورد دەستکەوتی بەدەستهێنا
سیستم بە پێشەنگایەتی ئەمریکا ئەمەی بینی، وتیان ئێمە ناتوانین وەک جاران درێژە بە سیاسەتی قڕکردن دژی کورد بدەین. بۆیە پێویستی بە پێکهاتەیەکی هاوکاری تەسک هەیە. بەم شێوەیە هێزی گەلی کورد پارچە دەکەن، هێڵی خەباتی ئازادی لە ڕێڕەو دەردەهێنن و بەشێک لە کورد دژی پەکەکە بەکاردەهێنن و ئێمەش تێکۆشان دەکەین. ئەمەیان تا رادەیەکی کاریگەر بەکارهێنا. سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بەڵێی بۆ ئەو کوردبوونە کرد کە هاوکاری ئەوانی کرد، بەڵام نەخێری بۆ کوردایەتی ئازاد کرد. وتی نا بۆ پەکەکە و بەلێ بۆ پەدەکە و یەنەکە. ئەمەش لە لایەن تورکیا و عێراقەوە قبوڵ کرا. لەسەر ئەم بنەمایە ڕەگەزپەرستی عەرەبیان شکاند. سیستمێک سەریهەڵدا. کورد دەستکەوتێکی بەدەست هێنا.
بۆ لەناوبردنی سیستمی عێراق و سوریا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل، بەمەبەستی شکستپێهێنانی رژێمەکانی عێراق و سوریا، هێزێکی وەک داعشیان دروستکرد و رووی داعشیان دایە موسڵ و بەغدا و رەقە و دیمەشق. کاتێک لەوێ پێشکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، ئەمجارە ناچاربوون پشت بە کورد ببەستن. ئەمجارە داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و مەخمور و هەولێر و کۆبانێ. سیستمی عێراق و سوریایان بەدەستی داعشدا پارچە کرد. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر ئەو شوێنانە و بەتایبەتی لەگەڵ هێرشەکەی بۆ سەر کۆبانێ، بزووتنەوە رزگاریخوازەکان بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەرخۆدانیان کرد و داعشیان تێکشکاند. داعش لە رەقە تێکشکێندرا.
بارزانی دوورخرایەوە
بەلکان هەڵوەشێندرا، قەفقاسیا هەڵوەشێنرا. دوای ساڵەکانی نەوەت زۆر دەوڵەتان دروست کرد و بوون بە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەلام قەوارەیەکی بەم شێوەیە نادەن بە باشوری کوردستان. بارزانی ویستی ریفراندۆمی بکات، بەڵام لە بەڕێوەبەری دوورخرایەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لێسەندرایەوە. وتیان زۆر گەورە دەبێت، زمان و دەستی تۆ زۆر درێژ بووە و رێگریان لێکرد. نیچیرڤان بارزانی و قوباد تالەبانی دوو هێزی وەهان کە هیچ واتایەکیان نییە و حسابی رۆژ دەکەن. بە تەنیا کاروباری رۆژانە دەکەن.
لە لایەکی ترەوە پێویستە ئەمە ببینرێت، بەڵێ بە 'ئۆپەراسیۆنی چەکیچ گوچ' ڕێگری لە پەکەکە کرا بۆ چوونە ناو باشوری کوردستان، بەڵام هەڕەشەی داعش دۆخێکی وای خوڵقاند کە نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە چوونە ناو رۆژاڤا. ئەمریکا و یەکێتی ئەووپا هیچ هێزێکی دیکەیان نەدۆزیەوە کە بتوانێت داعش لە رۆژاڤا رابگرێت. بەهۆی ئەمەوە کورد ئازادیان وەک موخاتەب وەرگرت و دەرگاکەی کردەوە. ئەگەر پێویست نەبووایە هەنگاوێکی وەهایان نەدەنا. ئەزموونێکیان تاقی کردەوە، یان قبوڵیان دەکرد کە داعش بووەتە هێزێکی گەورو یان هاوپەیمانیان لەگەڵ هێزەکانی ئازادی پێکدەهێنا. ناچار بوون دووەمیان قبوڵ بکەن و بەمەش داعش لە رەقا شکستی هێنا.
کاتێک لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا کورد جالاکتر و بەهیزتر بوون و لە باشوری کوردستانیش ریفراندۆم دروست بوو، سیستم ترسی لێنیشت. بینییان کە کورد بووەتە خاوەن هێز و بەهیز بووە و بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانیان ناجووڵێتەوە. لە بەرامبەر ریفراندۆم کەرکوکیان لە دەستی کورد دەرهێنا، پەدەکە و یەنەکە لە باشوری هێڵی ٣٦ بەدەرنران و لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ هێرشیان کردە سەر عەفرین. رێگە و هاوکاریان بە دەوڵەتی تورکدا. بۆ ئەوەی هێزی کورد لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بشکێنن، رێگەیاندا کە دەوڵەتی تورک هێرش بکاتە سەر عەفرین.
پێشبینی رێبەر ئاپۆ
هەر وەک چۆن دەیانویست لەسەر بنەمای لەناوچوون و تەسفیەکردنی رێبەر ئاپۆ پەکەکە پارجە بکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن، ئێستاش دەیانەوێت بەڕێوەبەری پەکەکە بێکاریگەر بکەن و دەستکەوتەکانی پەکەکە لە باکور و باشور و رۆژئاوا بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن. پەکەکە رێگا بە شتێکی وەها نادات. گەشەدانەکانی چوار پارچەی کوردستان یەکدەخات، چارەسەرێکی سیاسی دیموکراسیانە بەسەر کێشەی کورددا دەسەپێنێت، لە چوارچێوەی پێشبینیەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری لەسەر بناغەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی و کوردستان ئازادی' دەسەپێنێت. دەیانەوێت ئەم چارەسەرە لەناوببەن. دەیانەوێت پەکەکە زۆر رێگری لە سیاسەتەکەیان نەکات. بۆیە دەیانەوێت هەڵوێستی سیاسی لەسەر یەکڕیزی و ئازادی کوردستان بیکاریگەر بکەن و ئەمە بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن”.
سبەینێ: لە رووی دەروونی، ئایدۆلۆژی، گیانی، رێکخستنی و فەلسەفیەوە چییان بەسەر کورددا سەپاند؟ هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لەم بارەیەوە چییە؟
سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
ف.ق