لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر گوندەکانی کانتۆنی منبج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژرا و ٣ سەربازیش بریندار بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر گوندەکانی کانتۆنی منبج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژرا و ٣ سەربازیش بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کردووە کە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی درەنگانی شەو تۆپبارانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی منبجیان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشانکراوە گوندەکانی جات، حیسان و عەلواتێ بە تۆپ و هاوەن لە لایەن داگیرکەران و چەتەکانییەوە بە سەختی بۆردوومانکراون. ڕاشگەیاندراوە لە کاتی تۆپبارانکردنی ئەو گوندانە، لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی سوپای تورکەوە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی عەلواتێ کراوە بە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٢ سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژراوە، ٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون و ڕێژەیەکی زۆری داری زەیتوونی نزیک لە جێگەیەکە سوتاون.