داگیرکەران هێرشیان کرد، گەلی ئێلح بە بەرخۆدان وەڵامیاندایەوە
گەلی ئێلح کە لە دژی کودەتای قەیومەکانی دەسەڵات بەرخۆدان دەکەن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. گەلیش لەدژی هێرشەکانی پۆلیس بەرخۆدان دەکات.
گەلی ئێلح کە لە دژی کودەتای قەیومەکانی دەسەڵات بەرخۆدان دەکەن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. گەلیش لەدژی هێرشەکانی پۆلیس بەرخۆدان دەکات.
گەل کە لەبەردەم شارەوانی ئێلح دژی کودەتا کۆبوونەوە لەلایەن پۆلیسەوە بە گازی بیبەر و ئاو هێرش کرایە سەریان. ئەو گەنجانەی دەستیان بە بەرخۆدان کردبوو بە بەرد و فیشەکی هەوایی وەڵامی هێرشەکانی پۆلیسیان دایەوە. گەل کە بە سەماکردن لە دژی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەن، دروشمی، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرز کردەوە. کاتێک بەرخۆدانی گەل بەردەوام بوو، پۆلیس بۆ جاری دووەم بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردەوە سەر گەل. دیسان گەل بە وتنەوەی دروشمەکان وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.
لە هەمان کاتدا، گەل لەوانە جێگری سەرۆکی دەم پارتی محەممەد ڕوشتو و سەرۆک شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و یەشیک ئیشیک کە لە جێگەی قەیوم دانراوە، بەشداری چالاکییەکان بوون و بەرامبەر هێرشەکانی پۆلیس ناڕەزاییان دەربڕی. هاوکات گەل لە دۆرتیولەوە بەرەو رێکخراوی دەم پارتی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
پاش هێرشەکەی پۆلیس، گەل لە شەقامەکانی گوڵستان کە بە کۆماندۆ تەنرابوو، دەستیان بە بەرخۆدان کرد و بە شێوەیەکی جەماوەری وەڵامی هێرشەکانی پۆلیسیان دایەوە.
جێی ئاماژەیە بەرخۆدان لە زۆربەی ناوچەکانی شارەکە بەردەوامە.