لە هێرشەکەی ڕەقەدا ٢ ئەندامی مەجلیسی سەربازی شەهیدبوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە هێرشەکەی ڕەقەدا، ٢ ئەندامی مەجلیسی سەربازی شەهیدبوون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە هێرشەکەی ئەم بەیانییە لە ڕەقە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە هاتووە: "کاتژمێر ١٢:٣٠ هێرشێکی تیرۆریستی لەلایەن کۆمەڵە تیرۆریستێکەوە دژی نووسینگەی بەڕێوەبەری مەجلیسی سەربازی ڕەقە لە گەڕەکی دریەی ڕۆژئاوای ڕەقە ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ٢ پاسەوانی نووسینگەکە شەهیدبوون".

قەسەدە ڕایگەیاند لە پرۆسەی گەڕان بەدوای تاوانباراندا "تیرۆریستێک" بریندار بووە و دەستبەسەرکراوە و "تیرۆریست"ـەکەی دیکە هەڵاتووە و هێشتا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

قەسەدە دووپاتی کردەوە بەگوێرەی بەڵگە و بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، چەتەکانی داعش لەپشت هێرشەکەوە بوون.