گەلی کورد لە چاوەڕوانی ئەوەیە کلینتۆن ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە

ڕوونە ئەمریکا و کلینتۆن لە ڕفاندنەکەی کینیادا جێگەی گومانن. قسەکانی ماسیمۆ دالیما لە سکاڵا نزیکە تا وەک بەڵگەیەک. ئایە ئەمە لە ڕووی یاسایی نێونەتەوەییەوە هیچ مانای هەیە؟ پارێزەران دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە.

ئاشکرایە بەهۆی هەڵمەتی جیهانی ئازادی کە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە هەستیارتر، بەربڵاوتر و چالاکترەوە تێپەڕی. بە شێوەیەکی بەهێزتر و ڕێکخراوتر چوو ناو تێکۆشانی ساڵی ٢٧هەمی خۆیەوە لە دژی پیلانگێڕی. لە چەندین شاری ئەوروپا و جیهاندا چالاکی جەماوەری شەمەزارکردنی پیلانگێڕی، دژایەتیکردنی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و داواکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان گەلی کورد و دۆستەکانیان ڕژانە گۆڕەپان و کۆڵانەکان. هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەردەوامی لە خەبات و چالاکیدا بوون. گەلی تورکیا و باکووری کوردستانی بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆیان بە ڕوونی پیشان بدەن لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا ڕوویانکردە گردبوونەوەکەی ئامەد.

بێگومان لە ماوەی چالاکیە شەرمەزارکردنەکەی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا ڕووداوی هەرە گرنگ، بڵاوکردنەوەی بەڵگەفیلمی ٦٦ ڕۆژ ژیانکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆما بوو. هەرچەندە دەربارەی ئەم بابەتە زۆر شت دەزانرێت و لە دووبارەکردنەوەی ئەو شتە زانراوانەدا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. هەرخۆی بەڵگەفیلمی ناوبراو هەندێک شتی نوێ و نەزانراوی تێدابوو. پیشاندانی ئەو ماڵەی کە ڕێبەر ئاپۆی تێدا دەمایەوە و  دەربڕینی سەرنجی ئەو کەسانەی دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەبوو، وروژاندنێکی گەورەی لای بینەرانی فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکە دروستکرد. جگە لەوەش پێویستە دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە بەشداربوون لە دروستکردنی بەڵگەفیلمەکەدا  و پێیویستە لە هەموو ئەو جێگەیانەی کە پیلانگێڕییەکەی تێدا ئەنجام دراوە، بەڵگەفیلمی هاوشێوەی لەسەر دروستبکرێت.

بێگومان هەموو قسەکانی ناو دۆکیۆمێنتارییەکە زۆر گرنگ بوون. هەرچەندە ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆیان نیشان دا، بەڵام وانەکانیشیان لەخۆگرتبوو کە دەبێ لە ڕێگەی ڕەخنەگرتن لە خۆوە فێری ببن. ئێمە لە ڕێگای فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەوە بە باشی ئاگاداری بیروڕاکانی ڕێبەر ئاپۆ بووین لە ڕۆما، بارودۆخی و ورژانی ئەو دروستبوو. بەشێک لە کورتە قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی ئیتاڵیا ماسیمۆ دالێما، وای لێکردین هەندێک شتی نوێ ببیستین و فێری بین. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ لە زۆر ڕووەوە هەڵسەنگاند و شیکاری پیلانگڕێیەکەی کرد. هەموو زانیارییەکانی پیلانەکەیان بە وردی خستووەتەڕوو و پیلانەکەیان ئاشکرا کردووە. بۆیە هەموومان دەتوانین لە پیلانگێڕییەکە تێبگەین. بەڵام لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی ئیتالیا کە ئەکتەرێکی سەرەکی بوو، زۆر گرنگ بوون.

لە قسەکانی ماسیمۆ دالیمادا هەندێک بەرگریکردن لە خۆ هەبوو ئەمەش شتێکی ئاساییە. لەو کاتەدا حکومەتی ئیتالیا نەیدەتوانی بە ئاسانی سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر پێگەی ناسراوی ئەمریکا و هەڵوێستی نەرێنی حکومەتی ئەڵمانیا و فەرەنسا بەرامبەر بە پلانی بەستنی کۆنفرانسی کورد لە ئەوروپا بەڕێوە ببات. به ڵام له سیاسه تدا ته نها دووباره بوونەوه نییه ، به ڵکو داهێنان و نوێبوونەوەش هەیە. حکومەتی ئەو کاتەی  ئیتالیا دەیتوانی ئەم جۆرە داهێنانە نیشان بدات و ئەم خەباتە بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەڕێوە ببات. کەچی هەوڵیدا ئەو هەڵوێستە نیشان بدات کە هیچ پەیوەندییەکی بە پیلانگێڕییەوە نییە، بەڵام بە خزمەتکردنی پیلانگێڕییەکە بوو بە بەشێک لە پیلانگێڕییەکە. جگە لەوەش ئەو ڕەخنانەی پەیوەندییان بە سیاسەتی ئیتالیا و لاوازبوونی بازنەکانی چەپەوە هەبوو زیاتر مانادار و گرنگتر بوون. لە ئەنجامدا سیاسەتمەداران و چەپەکانی ئیتالیا نەیانتوانی بەهاکە لە دەستی خۆیاندا بهێڵنەوە و لەدەستیان دا.

ئەو زانیاریانەی پەیوەست بە دەرچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆما لە لایەن ماسیمۆ دالیماوە دەربڕان زۆر سەرنجڕاکێش بوون. دالیما ئاماژە بەوەداکات لەو کاتەدا پەیوەندی بە حکومەتی ڕووسیا و ئەفریقای باشوورەوە کردووە و لەسەر ئەوە ڕیککەوتوون کە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ڕووسیاوە بپەڕێتەوە بۆ ئەفریقای باشوور. وە ئەمەش ڕێگە دەدات زانیارییە هەنووکەییەکان باس بکرێن. دالیما دروستبوونی ئەو دۆخەی گرێدا بە بڕیاری ڕێبەر ئاپۆ و خیانەتی ئەو کەسەی کە لە هەواڵگری یونانە. هەرچەندە ئەم زانیاریانە لە هەندێک لایەنەوە ڕاستبن، بەڵام لایەنی کەموکوڕیشی تێدایە.

بۆ نموونە ڕێبەر ئاپۆ بۆ جاری دووەم بەخواستی خۆی نەچووە یۆنان، بەڵکو لە ڕاستیدا بردیان. دیسانەوە کە لە ڕووسیا- تاجیکستان دەژیا، ویستبووی لە ڕێگەی ئەرمەنێستان و ئێرانەوە بچێتە ناو کوردستانەوە، بەڵام ئەمە لەلایەن سێ وڵاتی ئاماژەپێکراوەوە ڕێگری لێکرا. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی ئەم دوو بارودۆخەی خستەڕوو: "کاتێک لە ڕۆمەوە دەگەڕایەوە بۆ ڕووسیا، بە پێی بەڵێنەکانی دەوڵەتی ڕووسیا ئەو کارەی کرد. هەروەها چوون بۆ کینیا پەیوەستە بە بەڵێنەکانی دەوڵەتی یۆنانەوە. دەتوانین بڵێین لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەو بەڵێنانەی کە دران فریودەر بوون، بۆیە نابێت بە جددی وەربگیرێن! بەڵام ئەگەر واش بن، پێویستە بە قسەکانی دالێما بە گرنگ هەژمار بکرێن. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ کاتێک ڕۆمای بەجێهێشت و چووە مۆسکۆ، لە ژیان و پەیوەندییەکانی دوورخرایەوە و خرایە ژێر کۆنترۆڵی هەواڵگرییەوە. پەیوەست بەمەوە، هەرچەندە دالێما لەو کاتەدا لەگەڵ حکومەتی ڕووسیا ڕێککەوتبوو، بەڵام ڕوونە کە ڕێککەوتنەکە لەلایەن حکومەتی ڕووسیا و لە کاتی چوونە ناو مۆسکۆ جێبەجێ نەکراوە. ئەمەش وا دەکات ئەو لێدوانەی ماسیمۆ دالێما کە "ڕێککەوتن کراوە " بێ مانا بکات. چونکە جێبەجێ نەکراوە.

یەکێک لە وتە گرنگەکانی ماسیمۆ دالێما ئەوەیە کە دەڵێت سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا بیل کلینتۆن پەیوەندی لەگەڵ کردووە و پێی وتووە کە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی تورکیا بکەنەوە. ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئەمریکا لە پیلانگێڕیدا دەردەکەوێت. هەروەها زانراوە کە بڕیاری پیلانگێڕییەکە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دراوە و بەڕێوەی بردووە. لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمانەدا، پلانی هێرشی پیلانگێڕییەکە واژۆی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، بیل کلینتۆنی لەسەرە. پلانەکە لەلایەن ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆمارەوە دانراوە و لەلایەن بیل کلینتۆنەوە پەسەندکراوە و بەڕێوە براوە. جێبەجێکردنی پلانەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و سی ئای ئەی ئەنجامدرا. بەڵام ناوەڕۆکی ئەم مەسەلەیە هەمووان دەیزانن، تا ئێستاش بە فەرمی بە نهێنی دەهێڵرێنەوە. قسەکانی دالێما سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیتالیا لە٩ی تشرینی یەکەمدا لە تەلەفزیۆن لە ئاشکراکردنی ئەم دۆخە شاراوەیە زۆر گرنگە.

لەبەر ئەوەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٨ لە کنیا ڕفێندرا و برایە تورکیا، دالیما دەڵێت باوەڕی بەوە نییە کە ئەم پلانە لە لایەن تورکیاوە جێبەجێ کرابێت و هەرچەندە بە ئاشکرا قسەش ناکات، بەڵام ئاماژە بە ئەمەریکا و سی ئای ئەی دەکات. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو ڕفێندەرەکان لە کنیا تورک نەبوون و لەلایەن کەسانی ترەوە ڕفێندراوە و ڕادەستی تورکیا کراوە. بیروبۆچوونەکان لێرەدا بە ڕوونی یەک ناگرنەوە. بەگوێرەی ئەم زانیاریانە، ئەمریکا و بیل کلینتۆن ڕۆڵیان هەیە لەم ڕفاندنەکەدا. چونکه ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا کلینتۆن داوای له سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکات بە ڕفاندن له کنیا جێبەجێ کرا، ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا و کلینتۆن دەستیان لە ڕفاندنەکەدا هەیە.

بەکورتی، لە ڕفاندنەکەی کنیا گومان لە ئەمریکا و کلینتۆن هەیە. قسەکانی ماسیمۆ دالێما وەک سکاڵا و بەڵگەنامەیەک وایە ئایا ئەمە هیچ مانایەکی هەیە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە؟ بێگومان یاسادانەران دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، و یاسادانەرانی بەرپرسیش جەختی لەسەر دەکەنەوە. لێرەدا گرنگە لەدوای ئەو قسانەی دالێما گەلی کورد چاوەڕێی لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکا بیل کلینتۆن دەکەن لەو بارەیەوە، بێگومان گەلی کورد دەیهەوێت بەم بەیاننامەیەوە کۆتایی بە ئازارەکانی ٢٦ساڵە بهێنرێت. گەلی کورد و دۆستانیان بە ڕۆژانە لە سەرانسەری جیهاندا لە مەیدانەکانن و لە١٣ی تشرین بەسەدان هەزار کەس لە ئامەد پایتەختی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەو پیلانگێڕییەی کە ٢٦ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکاوە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ واژۆ کرا، ئازارێکی گەورەی بە گەلی کورد گەیاند و کوردستانی کردە گۆمێکی خوێن بووە هۆی ئەوەی کورد بێ ئازادی بمێنێتەوە و تورکیا لە دێموکراسی دووربخرێتەوە و بووە هۆی ئەوەی تورکیا لە لایەن مەهەپە فاشیستەکانەوە بەڕێوە ببرێت. دۆخەکەش تا ئاستێک گۆڕاوە کە گەلی کورد نەتوانێت چالاکیی جەماوەری دێموکراتیک ئەنجام بدات. ئەم پیلانگێڕییە نەک هەر لە دژی گەلی کورد بەڵکوو لەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی کاریگەری نەرێنی بەدوواد هێنا، بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا ژنان، گەنجان و هەموو کۆمەڵگا دەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

ڕوونە سەرەڕای بڕیاری پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی هەڵەی ئەمریکایە و ئەو ناعەدالەتیەی کە کێشەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرهەم هێناوە، لەوێیەوە سەرچاوە دەگرن و ئەمریکا لەمە سوود بەخش نییە. کەواتە دەبێت ئەم بارودۆخە کۆتایی پێبێت. هەرچەندە سەرۆکی پێشوو کلینتۆن هێشتا زیندووە، بەڵام زۆر باشە بۆ ئەمریکا ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، لەبەر ئەوە چارەسەری کێشەکە لە بەرژوەندی هەموو گەلان و جیهاندایە. چاوەڕوانی گەلی کورد لە هەموو مرۆڤایەتی ئەوەیە و لەوبارەوە تێکۆشانی درێژە پێدەدات.