هەپەگە ئاماری مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد: گەریلا لە زەوی و ئاسمانەوە گورز دەوەشێنێت

هەپەگە رایگەیاند، کە لە باکورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، کوردستان بە تەواوەتی بووەتە گۆڕەپانی بەرخودان و ئەوەشی خستەڕوو، مانگی حوزەیران بە گشتی ١٨٥ چالاکی ئەنجامدراون، ٤٦ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندراون.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مانگی حوزەیراندا کە مانگی گیانبازییە لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گیانی فیدایی ئاپۆیی، ئیرادەیەکی بەهێز و بڕوایەکی گەورەوە بەرپەرچیان دانەوە و ئاستێکی گرنگی بەرخودانیان نیشاندا. لە باکوری کوردستانەوە لە داوێنەکانی چیای گلیداغی هەرێمی سەرحەد تا هەڕێمی ماوای گابار، لە ئەلکێ تا جۆلەمێرگ، لە وان تا گارزان لە هەموو شوێنێک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی بێهاوتا شەڕیان کرد. لە سەر زەوی ئیرادەی شەڕکردنی سوپای تورک تێکشکاوە. لە دژی ئەو هێرشانەی سوپای تورک کە بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای شەڕ ئەنجامیان دەدا، گەریلاکانی باکوری بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی زیلان خۆڕاگری دەکەن و هەرگیز سازش ناکەن. ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە فەرماندەی نەمرمان شێخموس مەلازگر لە گلیداغ بەرخودانێکی ئەفسانەیی کرد. هاوێ بێریتان نورحەق چیا بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن، نارنجۆکەکەی بەخۆیدا تەقاندەوە و شەهیدبوو. هاوڕێیانی دیکەشمان بە هەمان رۆحەوە پەرەیان بە بەرخودان دا. بەرخودانی ئەو هاوڕێیانەمان، مۆری خۆی لە مانگی حوزەیراندا. لە بەرخودانی مانگی حوزەیراندا هاوڕێیانمان شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق جیا، بروسک کاتۆ، ئاخین گابار، شەرڤان بۆتان، رۆستەم چەکدار کاتۆ، کامەران تەیریباز، دڵسۆز گابار، عاکیف گابار و باگەر کوردستان پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئێمە لە باکوری کوردستان کرد و شەهیدبوون. لە هێرشەکانی دوژمن لە ماوا هاوڕێیانمان نورحەق، ئەیلەم و زەینەب بە سەختی برینداربوون لەلایەن دوژمنەوە بەدیل گیران.

گەریلا گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک، بێ پسانەوە بەرخودانی مێژوویان درێژە پێدا. هێزەکانی ئێمە لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، هەفتانین و خواکورک لە ناو چالاکیدان، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. هێزەکانمان لە گەریلاییەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا قووڵبوونەوە، تاکتیکی دەوڵەمەندیان جێبەجێ کرد و چالاکیەکانیان پێش خست. سوپای تورکی داگیرکەر تاوانی شەڕی ئەنجامدا و بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامدا. هێزەکانمان لە رێگەی گرتنەبەری رێکار کاریگەری ئەو هێرشانەیان پوچەڵ کردەوە.

لە قەندیل درۆنی هێرشبەری ئانکا خرایەخوارەوە

هێزەکانمان لە باکورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هەر بستێک خاکی کوردستانیان گۆڕی بۆ گۆڕەپانی بەرخودان و لە ئاسمانەکانی کوردستانیش چالاکی گرنگیان ئەنجامدا. لەسەر ئەو بنەمایە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ئاسمانی ئاسۆس فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لەلایەن هێزەکانی گەریلامانەوە لە قەندیل خرایەخوارەوە. بەڵگەی ساتی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرە و پارچە تێکشکاوەکانیمان بۆ رای گشتی نیشان دا.

بە ئامێری ئاسمانی ٢٥ چالاکی ئەنجامدران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، هەم هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیان بەم جۆرە تێکشکاند، هەم ئاسمانەکانی کوردستانیشیان لە مانگی حوزەیراندا گۆری بۆ گۆڕەپانی چالاکی و هەروەها بە ئامێر و کەرستەی ئاسمانی گورزیان لە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە مانگی حوزەیراندا بە ئامێری ئاسمانی بە گشتی ٢٥ چالاکیان ئەنجامدا و گورزی کاریگەرییان لە داگیرکەران وەشاند.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئاستی رۆحی فیدایی ئاپۆیی، بە قووڵبوونەوە لە ئایدۆلۆژیا، بە بەهێزکردنی هاوڕێیەتی خۆیان، لە تاکتیکەکانیاندا پسپۆری و زاڵبوون لەسەر تەکنیک کە لە تەواوی کوردستان گرتویانەتەبەر، دەریانخست کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر لە بەرامبەر گەلی کورد هەرگیز ناگاتە ئەنجام. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە نیشانیاندا کە ئەوان شوێنکەوتووی هێڵی گیانبازی مانگی حوزەیرانی زیلانن و بە رۆحی زیلانەوە بەرەو سەرکەوتن دەچن و خاوەنداری لە ئەرکەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەکەن.

ئاماری مانگی حوزەیران

وردەکاری ئاماری شەڕ و تێکۆشانی مانگی حوزەیران بەم جۆرەیە:

هێرشەکانی سوپای تورک

هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٢٧٣

هێرش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ١١

هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٥٤

هێرس بە درۆنی بۆمبڕێژکراو: ٦

هێرش بە چەکی کیمیایی: ٧٥

چالاکییەکانی گەریلا

چالاکییەکانی گەریلا کە لە ئاسمانەوە ئەنجامدراون: ٢٦

چالاکییە زەمینیەکانی گەریلا: ١٦٠

بە گشتی ئەو چالاکییانەی ئەنجامدراون: ١٨٥

کوژراوەکانی دوژمن

ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی بە سزاگەیەندراون: ٤٦

ژمارەی داگیرکەرە بریندارەکان: ٩

ئەو کەلوپەلانەی لەناوبراون:

درۆنی هێرشبەری ئانکا: ١

ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ریۆ: ١

سیستمی رادار: ٢

کامێرای چاودێری حەراری: ١٩

درۆنی بۆمبڕێژکراو: ١٠

کۆنتینەر: ٣

چەکی قورسی ئەی فۆر: ١

چەکی نیوئۆتۆماتیک:١

بۆمهاوێژ: ١

ژێنراتۆر: ١

خێمە: ٤

کامێرای وێنەهەڵگر: ٢

مۆڵگە: ٩

کامێرا: ١

پرۆژێکتۆر: ٣

ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

 کامێرای سەر:١

لایت: ١

ئەو کەلوپەلانەی گورزیان لێدراوە:

سیستمی بەرگریی ئاسمانی: ١

حەفارە: ١

مۆڵگە: ٧

رادار:١

هـ . ب