هێرشە داگیرکارییەکان تێکدەشکێندرێن
شەڕڤانانی یەپەژە و ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەموو هێرشێکی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تێکدەشکێنن.
شەڕڤانانی یەپەژە و ئەنجوومەنی سەربازی منبج هەموو هێرشێکی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تێکدەشکێنن.
شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە لە گوندەکانی منبج بەرەنگاری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەبنەوە. شەڕڤانان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکدشکێنن و ڕایانگەیاند؛ پێشکەوتنەکانی داگیرکەران تێکدەشکێنن و خاکە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەن.
هەنگاوی شەهید عەزیز عەرەب سەردەکەوێت
ڕۆناهی ئۆزان، شەڕڤانی یەپەژە سەبارەت بە چالاکییەکانی شەهید عەزیز عەرەب وتی: "بەرخۆدانێکی بەردەوام لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەیە، ئێمە ڕێگە نادەین تەنانەت یەک هەنگاویش بێنە پێشەوە. لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکان، وەڵامدانەوەمان بەهێزترە. ئێمە ئەم هەنگاوە بەسەر دەخەین و سەردەکەوین."
ڕۆناهی ئۆزان سەبارەت بە ناوچانە داگیرکراوەکانی لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە وتی: "ئامانجمان تێکشکاندنی هەموو هێرشەکانە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕزگارکردنی هەموو ئەو ناوچە داگیرکراوەکان."
هێرشەکان بێ وەڵام نامێنەوە
ڕۆناهی ئۆزان ئەوەشی ڕاگەیاند؛ تا سەرکەوتنی هەنگاوەی شەهید عەزیز عەرەب بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت.
ڕۆناهی ئۆزان لەبارەی هەواڵەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە بانگەشەی 'داگیر کردنی تشرین' وتی: "دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تشرینی داگیرکردووە، بەڵام تشرین لەژێر پاراستنی یەپەژە و ئەنجومەنی سەربازی مەنبجدایە، هەموو هێرشەکانمان لە تشرین تێکشکاند.
چەتەکان ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی توند دەبنەوە و هەڵدێن
هەروەها گەلی کۆبانێ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەبارەت بە بەرخۆدانی تشرین وتی: "دەوڵەتی تورک دەیویست خۆی بگەیەنێتە بەنداوەکە و بە داگیرکردنی بەنداوی تشرین، هێرشەکان بە ئامانجی داگیرکردنی تەواوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێ بکات. ئەو بەرخۆدانەی کە بە ڕۆژان بەردەوامە، دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە، بە هەنگاوی شەهید عەزیز عەرەب، چەتەکانی بەبێ ئاوڕدانەوە هەڵهاتن و تەرمی کوژراوەکانیان بەجێدەهێڵن."