هێرش لە رێگەی بۆمب لە شەنگال: پەیامنێرانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم برینداربوون

لە ئەنجامی هێرشێک لە رێگەی بۆمبەوە لە شەنگال، چوار کەس برینداربوون، کە پەیامنێرانی چرا تیڤی و رادیۆ چرا ئێف ئێمی تێدایە. ڕاگەیاندرا ڕەوشی یەكێک لە بریندارەکان سەختە.

تیمێک لە ڕۆژنامەوانانی شەنگال کە پەیامنێرانی چرا تیڤی و ڕادیۆ چرا ئێف ئێمی تێدابوون و بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەک دەربارەی ١٠ هەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٢٠١٤ چوون بۆ تل قەسەب، لە گەڕانەوەیاندا لە ڕێگەی شەنگال بوون بە ئامانجی تەقینەوەی بۆمبێک.

هێرشەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەبووە و بە ئۆتۆمبێلی تیمە ڕۆژنامەوانیەکەدا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو ڕۆژنامەوانەکانە و هاوڵاتیەک برینداربوون. ڕاگەیاندرا دۆخی تەندروستی یەكێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی موسڵ کراوە.

بریندارەکانی دیکە لە شەنگال چارەسەر وەردەگرن.

دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنیەکانی عێراق و ئاسایشی ئێزیدخان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.