هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دژی شانەکانی داعش ئۆپراسیۆنەکانی دەستپێکرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە کەمپی ڕۆژ لە شاری دێرک کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێیدا نیشتەجێن، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی دەستپێکرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە کەمپی ڕۆژ لە شاری دێرک کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێیدا نیشتەجێن، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی دەستپێکرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە کەمپی ڕۆژ لە شاری دێرک کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێیدا نیشتەجێن، لە دژی شانە شاراوەکانی داعش و هێرشەکانیان، ئەمڕۆ (٥ی نیسانی ٢٠٢٥) ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی دەستپێکرد.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی (ژنان)ی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکەیان، لە ناو کەمپەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی (ژنان) ئاواز وڵات بە زمانی عەرەبی و بێری عومەر بە زمانی کوردی ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێشهاتەکانی سووریا و هێرشە دووبارەکان لە هەرێمەکە بە گشتی و بە تایبەت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، ڕێگەی بۆ زیندووبوونەوەی شانە تیرۆریستیەکانی داعش کردۆتەوە و گوترا: "شانەکانی داعش سوود لەم دۆخە وەردەگرن و هەوڵدەدەن سەرلەنوێ ڕیزەکانی خۆیان ڕێکخەنەوە، پلانی تیرۆریستی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەت و ئارامی هەرێمەکە ئەنجام بدەن. هێزەکانمان چاودێری جوڵە مەترسیدارەکانی ئەو شانانەیان کرد، بەتایبەتی لەو کەمپانەی کە بنەماڵەکانی چەتەکانی داعشی تێیدا نیشتەجێن، بەتایبەت کەمپی ڕۆژ. لەم دواییانەدا چەندین هەوڵدان بۆ چوونە نێو کەمپەکە لە لایەن شانەکانی داعشەوە دراوە، هەڕەشە لەسەر ژیانی دانیشتووانی کەمپەکە دروست دەکات. ئەم شانانە ژنێک و منداڵێکیان کوشت و دەستدرێژییان کردۆتە سەر ژمارەیەک ژن و منداڵ. هەروەها هەڕەشەیان لەوکەسانە کردوە کە هەوڵیانداوە خۆیان لە ئایدۆلۆژیایی توندڕەوی ڕزگار بکەن."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە لە بەرانبەر ئەم هەڕەشانەدا هێزەکانمان چەندین ئۆپراسیۆنی ئەمنی ڕێگریکردنیان ئەنجام داوە و چەندین پلانی تیرۆریستانیان لە پوچەڵ کردوەتەوە و گوترا: "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتییمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان و پاندبوونمان بە تێکۆشان لە دژی تیرۆر، وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ژن) بە پشتگیری یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەلایەن هێزەکانی ژنان لە نێو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانمان دژی شانەکانی داعش ڕادەگەیەنین. ئامانجمان گەڕانە لە کەمپی ڕۆژ و چاودێریکردن و گرتنی شانە نوستووەکان و هاوکارەکانیانە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژەپێدەری تێکۆشانیانە لەدژی هەموو هەوڵەکانی تیرۆریستانی داعش و گوترا: "وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ژنان) ڕایدەگەیەنین ئۆپراسیۆنەکانمان تاوەکو کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی شانە تیرۆریستییەکان لە دژی مرۆڤانی بێ تاوان بەردەوام دەبێت. هەروەها پاراستنی گەلەکەمان و بەدی هێنانی سەقامگیری کاری لە پێشینەمانە و بەردەوام دەبین."