'جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە'

هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان دەربارەی ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی' پەیامێکیان بڵاوکردوە و وتییان: "تا ئێستا گەلێک قوربانی دراوە و ئازاری زۆر چێژراوە، جگە لە چەسپاندنی ئاشتی چارەیەکی دیکە نیە."

هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان سەبارەت بە ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی' پەیامێکییان بڵاوکردوە و لە پەیامەکەدا باس لە بەرفراوانبوونی جەنگەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە و هاتووە: "مانادارترین شت لە دژی ئەو جەنگانە، ئەوەیە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی زۆر زیاتر بکەین. درووستترین کارێک بکرێت دروستکردنی ژیانێکی نوێیە کە تێیدا مرۆڤەکان بەشێوەیەکی یەکسان و ئاشتی بژین."

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "تاکو ئێستا گەلێک قوربانی دراوە و ئازاری زۆر چێژراوە. بۆیە لە ئێستادا جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە. بۆ ئەمەش هێز و باوەڕمان هەیە."

'لە دژی گۆشەگیری داخوازییەکانمان بەرزکەینەوە'

لە کۆتایی پەیامەکدا بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوان و ڕژانە گۆڕەپانەکان کراوە و هاتووە: "لە ١ی ئەیلولدا لە دژی شەڕ، لە دژی گۆشەگیری، لە دژی گوشار و نەژادپەرستنی بە ملیۆنان کەس بڕژێینە گۆڕەپانەکان و داخوازییەکانمان بەرزکەینەوە."