لە تەل بەراک شەهیدان یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئادار و نیسان و ئایار و حوزەیران و تەمموز و ئاب و ئەیلوول بە بەشدارییەکی جەماوەریی لە تەل بەراک یادکرانەوە.

یادکردنەوەی شەهیدان

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تەل بەراکی کانتۆنی جەزیرە بۆ یادکردنەوەی ٥٦ شۆڕشگێڕی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئادار و نیسان و ئایار و حوزەیران و تەمموز و ئاب و ئەیلوول کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، مەراسیمێکی ڕێکخست.

مەراسیمەکە لە هۆڵی ناوەندی کەلتوور و هونەری بە بەشداری دەیان کەس ئەنجامدرا.

پاش داگیرساندنی مۆم و خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تەل بەراک، سەعید خەڵەف قسەی کرد، گوتی: "هەر دڵۆپێک خوێنی شەهید، داری وڵات ئاو دەدات. هەر گیانێکی شەهید، کۆتی ستەم دەشکێنێت. هەر هەتیوێک بە فرمێسکەکانی جەستەی باوکی دەشوات. شەهید مەشخەڵێکە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگەی نەوەکان".

ئەندامی مەجلیسی سەربازیی تەل بەراک وەلید خەفۆ شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و داوای درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدانی کرد.

پاشان بە سینڤزیۆنێک وێنەی ٥٦ شەهیدەکە پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.