گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشەکانی قڕکردن شەرمەزارکران
ئەشکەنجەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی تەبقە شەرمەزارکرا.
ئەشکەنجەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی تەبقە شەرمەزارکرا.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی تەبقە بۆ شەرمەزارکردنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی "بە یەکگرتن دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدا.
خەڵکی تەبقە، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر، دەستە و مەجلیسەکان، پارتی سوریای ئایندە، مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
هاوسەرۆکی دەستەی بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی تەبقە، فۆزا محەمەد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا ٢٥ ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێپەڕبووە، ئامانجی پیلانگێڕییەکە ئەوە بوو کورد نەگاتە هیوای ئازادی، کوڕ و کچانی کورد ڕوو نەکەنە چیاکانی بەرخۆدان، کوردستان بە داگیرکراوی و پارچەکراوی بمێنێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەردەوامیی پیلانگێڕی و نەبوونی زانیاری دەربارەی تەندرووستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەردەوامیی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردن دژی وی، هەروەها بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، شەرمەزار کرا.
جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێچکە و فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتکرایەوە دژی فاشیزم و تا کۆتایی هێنان بە سیستەمی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
دواتر کۆتری ئاشتی ئازادکرا و درووشمی "بژی خوشک و برایەتی گەلان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.