بە دیمەن

لە پاریس دژی گۆشەگیری و خیانەت گردبوونەوە ئەنجامدرا

لە گردبوونەوەی پاریس پەیامدرا "هەتا سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە و پرسی کورد چارەسەر دەبێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین و بەرخۆدان دەکەین".

لەسەر بانگەوازی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا (جەدەکە-فە) و تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە پاریس شەرمەزار کرا.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری گردبوونەوەکە بوون، پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە، خانێ ئاکدۆغان لەسەر ناوی تەژەکە-فە قسەی کرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بە گۆشەگیرییەک لەسەر هەمووان پێناسەی کرد، گوتی: " لە لایەک گۆشەگیری بەردەوامە و لە لایەکی ترەوە کوردستان لەلایەن خیانەتکارانەوە داگیرکراوە. گەریلاکانی ئازادی دژی هێرشی داگیرکاری و هێرشی کیمیایی بۆ سەر خاکی کوردستان تێکۆشانێکی بێ وێنە دەکەن، چیا ئازادەکان لە سەربازانی تورک و هاوکارەکانیان تەنگ دەکەن. دەوڵەتی تورک کوژراوەکانی خۆی دەشارێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە شێوەیەکی تر مردوون. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات شکستی خۆی لە شەڕدا بشارێتەوە، بەڵام هەموو جیهان دەزانێت کە شکستی خواردووە و لە چیاکاندا گیر بووە. ئەوانەی کوردستان دەخەنە پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکەن، مەحکومن بە شکست".

هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات ڕایگەیاند پێویستە دژی داگیرکاری و خیانەت و هاوکاری و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی هەڵوێست وەربگیرێت، ئاماژەی هێنانی چەتەکان کرد بۆ داگیرکردنی باشوور و جەختی کردەوە گەلی کورد پاشەکشە ناکات. تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا هاوبەشی ئەم گۆشەگیرییەن. هەموو داواکارییەکان بە پاساوی جیاواز ڕەتدەکرێنەوە. پاش داواکاری ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ، لێدوانێکی پووچیان دا. لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، هەتا سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە و پرسی کورد چارەسەر دەبێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین و بەرخۆدان دەکەین".

پۆڵات بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی لە ٢١ ی ئەیلول لە فرانکفۆرت.

چالاکییەکە بە درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.