مەراڵ دانش بەشتاش: خاڵی گرنگ و بنەڕەتی ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادە

هاووتەبێژی هەدەکە مەراڵ دانش بەشتاش گوتی: "کارەکتەری سەرەکی سیاسی کە بتوانێت ئەم قۆناغە چارەسەر بکات گۆشەگیرکراوە. قۆناغەکانی پرۆسەی چارەسەری بەم شێوەیە ناچێت بەڕێوەناچێت و پێویستی بە ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادە.

مەراڵ دانش بەشتاش

بە درووشمی "پێداگرین لەسەر ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە هۆڵی شارەوانی گەورە شاری مێرسین کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (هەدەکە) ئەنجام درا. لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵگەییە مەدەنییەکان بەشداربوون.

هەروەها نوێنەری دەم پارتی، پەریهان کۆجا، عەلی بۆزان و نوێنەری پارتی دەڤا، محمەد ئەمین ئەکمەنیش وەک نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشداری کۆنگرەکە بوون. لە کۆنگرەکەدا هاووتەبێژی هەدەکە، مەراڵ دانش بەشتاش قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە وەک هەدەکە هەموو تێکۆشانیان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکییە.

لە قسەکانییدا مەراڵ دانش بەشتاش ئاماژەی بەوەدا، هەموو کاتێک پرسی "کورد چییان دەوێت؟" دەکرێت و ئەمەی گوت: "دەمانەوێت وەک کورد بژین، بە مانایەکی دیکە، ناتوانین بە بێ نانسنامەی خۆمان لەم خاکەدا بەبێ پاراستن بژین. خواستی کوردان ئازادی ژیانە لەسەر ئەم خاکە. دەمانەوێت بە ناسنامە، چاند و زمانی خۆیانەوە بژین."

لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەرە هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری ئاستییانە و ئەمەی گوت: "دەتوانرێت پرسی کورد بە دیالۆگ چارەسەربکرێت. گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان بەردەوامە. هاوشێوەی دەم پارتی، ئێمەیش موخاتەبی بابەتی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان نین. ئێمە لە گۆرەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا کاردەکەین. لەم دوایانەدا بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی چەکدانانی لە ڕێکخراوەکەی کرد. پێویستە ئەو بابەتە چارەسەربکرێت. لەو بابەتەدا ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوەیە ئەمەیە؛ هەموو کاتێک پشتگیرمان لە پرۆسەکە کردووە. دەبێت پێویستییەکانی ئەم پرۆسە بڕەخسێندرێن. ئاخۆ چۆن ئەو زەمینەیە دەڕەخسێندرێت؟ ئاخۆ دەسەڵاتداری چارەسەری دەوێت!. لە هەر بابەتێکدا گەر چارەسەرییتان دەوێت، ئەوا پێویستی بە هەنگاونانە. لە لایەکەوە ئۆپەراسیۆن بەردەوامە، دەی لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا کۆنگرە چۆن دەبەسترێت؟."

مەراڵ دانش ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کرد و بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئەو کاراکتەرەی دەتوانێت ئەم پڕۆسەیە چارەسەر بکات، گۆشەگیر کراوە. لەم دۆخەدا هیچ ئیمکانێکی باش لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی پرۆسەکە تێپەڕێت. دەبێت لە دۆخێکی ئازاددا بتوانێت ڕاستەوخۆ بیرۆکەکانی بڵاوبکاتەوە. بابەتی زۆر گرنگ، هەلومەرجی کارکردنی ئازادە. موخاتەبەی پڕۆسە تەنها پەیوەست نییە بە پارتی دەسەڵاتدارەوە. دەبێت هەموو هێزە دیموکراتیکەکان بەشداری پرۆسەکە ببن. ئێمە بە دیدگای نەتەوەی دیموکراتیکییەوە نزیکی ئەم پڕۆسەیەوە دەبینەوە. لە سەرانسەی تورکیا گرنگی دەدەین بە پێکەوەژیانی هاوبەش، چارەسەری پرسی کورد، زاڵبوونە بەسەر شەڕی ناوخۆدا. دەبێت پێکڕا لە دژی سیاسەتەکانی شەڕخوازی بوەستینەوە. پەیوەست بە ئاشتییەوە ئەرکی مەزن دەکەوێتەسەر ئەستۆی هەموومان."

کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کراوە کۆتایی هات.