بە دیمەن

"نەورۆز بۆ ئێمە مەزنکردنی تێکۆشانە"

هەردوو گەریلا سائیر مەنبەج و عەگید قامیشلۆ ڕایانگەیاند لە تەواوی مێژوودا، نەورۆز بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی پیرۆزە، گوتیان: "نەورۆز بۆ ئێمە دڵخۆشییە، سەرکەوتنێکی نوێیە، مەزنکردنی تێکۆشانە".

گەریلاکان نەورۆز پیرۆز دەکەن

لە گەریلا عەرەبەکان، گەریلا سائیر مەنبەج، وە گەریلا عەگید قامیشلۆ، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە هەستی خۆیان دەربڕی و جەختیان کردەوە لەسەر گەشکردنی ئاگری بەرخۆدان. ئەم دوو گەریلا کورد و عەرەبە، دووپاتیان کردەوە، ئەوان شوێنکەوتەی مەزڵوم دۆغانن و تا دوا هەناسە بۆ گەشکردنی ئاگری نەورۆز تێکۆشان دەکەن.

گەریلا سائیر مەنبەج: "٢١ ی ئادار جەژنی نەورۆزە، ڕۆژی بەرخۆدانە، ڕۆژی نوێکردنەوەی شۆڕشە. بۆیە گەلی کورد و گەلی عەرەب و هەموو گەلانی ستەمدیدە ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن. ئاگری نەورۆز بۆخۆی سیمبولی کۆتاییهاتنی ستەمکارییە لەسەر گەلان و بەتایبەتی ستەمی سەر گەلی کورد کە لە سەرەتای مێژووەوە تووشی فشار و چەوسانەوەیەکی زۆر بووەتەوە، بۆیە ڕۆژێکی پیرۆزە. نەورۆز بۆ ئێمە دڵشادییە، سەرکەوتنێکی نوێیە، گەشکردنی تێکۆشانە. هەموو ساڵێک بەم ڕۆحەوە پێشوازی لەم جەژنە دەکەین و ئاهەنگ دەگێڕین. سیمبولی تێکۆشانی ئێمە هەمیشە گەشکردنی ئاگری نەورۆز دەبێت. لەناو پارتی ئێمەشدا ئەم ئاگرە سیمبولی خۆی لە چالاکییە فیداییەکەی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغاندا دەبینێتەوە، چونکە ئەم چالاکییە بووە بناغەی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ئەم تەڤگەرە. ئەو ئاگرەی هەڤاڵ مەزڵوم بە جەستەی خۆی گەشی کرد، بوو بە ئاگری شۆڕشی گەلی کورد و عەرەب. ئەو فیکر و ئیرادەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی پێشخست، ئەمڕۆ وا دەکات ئەم ئاگرە دیسانەوە بە سەرکەوتن هەڵبگیرێتەوە. ئێمە وەک شەڕڤانانی عەرەب لەم چیایانەدا، ئەم فیکرە بۆ خۆمان وەک ڕێگەی هەقیقەت دەبینین. هەرگیز سەر نەوی ناکەین و پیرۆزیی ئەم ڕۆژە دەپارێزین.

ئەم ئاگرە شۆڕشێکە کە ئیتر لەنێو دڵەکاندا گەش بووە. هەزاران دوژمن دەبینین کە دەیانەوێت گەلان لەناوببەن، بۆیە پاشەکشە لەم فیکرە ناکەین. هەر مرۆڤێک ڕێبەرێتی دەخوێنێتەوە دەگاتە ئەم ڕاستییە. بۆیە تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت، تا دەگەینە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئەوکات پیرۆزکردنی نەورۆز و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بە یەک.

ئەم ئاگرە سەرکەوتنی ئێمەیە و هەرواش دەبێت. دیسانەوە ئەم جەژنە لە گەلی عەرەب و کورد و سریان و تەواوی گەلان پیرۆز دەکەین، بەهیواین هەموو گەلان بە دڵشادی و هێز و ڕۆحی یەکگرتنەوە، بە بەهێزکردنی سۆسیالیزم، پێشوازی لەم جەژنە بکەن".

ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

گەریلا عەگید قامیشلۆ: "سەرەتا پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢٥ لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین. سڵاوی ڕێبەر ئاپۆ جۆش و خرۆشێکی زۆری بە ئێمە بەخشی، هەروەها ئەوەی نیشان داین کە دەبێت لە چ ئاستێکدا پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ بکرێت. ئەم نەورۆزە جیاوازە لە هەموو ساڵانی پێشوو. دوای ئەوەندە ساڵە بەرخۆدان لە ئیمراڵی، سڵاومان لە ڕێبەر ئاپۆ پێگەیشت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "تەڤگەری ئازادی تەڤگەری نەورۆزە". لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان، تێکۆشان و بەرخۆدانی گەورە بەڕێوەچوو. لە هەر نەورۆزێکدا بە هەنگاوی مەزن ڕۆحی سەرهەڵدان ئەزموونکراوە. ڕێبەر ئاپۆ بناغەی ئەم ڕۆحەی دانا. ڕێبەر ئاپۆ بە فیکر و فەلسەفەکەی بووە ڕێبەری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە فیکری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک گەلانی ئەم هەرێمەی لەئامێزگرت.

وەک گەریلاکانی ئازادی بۆ ژیانێکی ڕاست، دەبینە بازنەیەکی مەزنتر لەدەوری ڕێبەرێتی و پێشوازی لەم نەورۆزە دەکەین. بۆ بەدیهاتنی ئەمە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، هەرچی پێویستە دەیکەین. بۆ پێشکەوتنی چارەسەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆ، ئێمەش هەرچی بکەوێتە ئەستۆمان ئامادەین. بەڵام با هەمووان بزانن، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی نەیەت، بەوپەڕی هێزەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین. وەک گەریلاکانی ئازادی، گەریلاکانی هەقیقەت، خەیاڵی شەهیدان بەدی دەهێنین، جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە نەورۆزی ٢٠٢٥ دەکەینە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".