پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد درووستکرا

بە بەشداری نوێنەرانی ٢٤ ڕێکخراو، لایەنی سیاسی و دەزگای ژنان، لە شاری سلێمانی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد درووستکرا.

پلاتفۆڕمی ژنانی کورد

 لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٥دا نوێنەرانی ٢٤ ڕێکخرای ژنان و پارتی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان بە ناونیشانی "کۆبوونەوەی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد" کۆبوونەوە و  پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد لە پێناو تێکۆشانی هاوبەش و ئازادییدا درووستکرا.

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکە بەم شێوەیە:

"ئێمە لە قۆناغێکدا دەژین کە بە سیستەمی جیهانی پلانی بۆ دادەندرێت و داڕێژراوە. لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا، نەخشەسازی سیستەمی جیهانی بە دروستبوونی دەوڵەتە نەتەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەشبوونی کوردستان دارێژرا. دوای سەدەیەک چووینە ناو پرۆسەیەکی دروستکراوەوە کە لە ئەنجامدا دەوڵەت نەتەوە هەڵوەشایەوە. ئەوەی ئەم گۆڕانکارییەی هێنایە ئاراوە،ئەو تێکۆشانە ئازادییە بوو کە گەلەکەمان سەرەڕایی ئەو سەختی و ئاڵۆزیانەی  کە بۆماوەی زیاترلە سەدەیەک بەردەوام بوون، لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە ئازارێکی زۆرەوە بێ گوێدانە سەختیەکان خەباتی کردوە. وەفاداری گەلی کورد بۆ ئازادی و خەباتی ماندوونەناسانە، سیستەمی جینۆساید و داگیرکەری مایەپووچ کردووە. بەڵام لەم پڕۆسە مێژووییەدا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی گەورە بۆ ئازادی بوونیان هەیە. لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک زۆرێک لە گەلانی تر بەڵێنی دروست بوونی دەوڵەت بە گەلی کورد درا و نەخشەی بۆ داڕێژرا، بەڵام سەرکردەکانی گەلی کورد لە ناوچەکانی خۆیاندا سنووردار مانەوە و بە یەکگرتوویی تێکۆشانیان نەکرد و دەرئەنجامەکەی پەیمانی لۆزان بوو کە وڵاتی کردە چوار بەش و نکۆڵی لێکردن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی لە بەرژەوەندی گەلەکەماندا بە ئەنجام ببێت، تەنها شتێک کە پێویستە جێبەجێ بکرێت پێویستە یەکگرتنی نەتەوەیی بەدی بهێنرێت. ئەگەر نا، گەلەکەمان هیچ ئیرادەیەکی سیاسی پەسند  ناکات.

بۆ ئێمەی ژنی کورد، یەکگرتنی نەتەوەیی بە مانای ئازادی و کەرامەت دێت. تا کاتێک  کوردستان لە ژێر داگیرکاری دایە واتە جەستەی ئێمەی ژنان لەژێر داگیرکاریدایە. سەد ساڵە ژنانی کورد لەژێر جینۆسایدێکی دڕندانەدا دەژین و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، کۆمەڵكوژ کراون و ڕفێندراون. بۆیە دەتوانین بڵێین داگیرکاری پرسێکی ژنانەیە و مەرجی یەکەمی ئازادی ژن ڕزگاربوونە لە داگیرکاری.

 دابەشبوونی نەتەوە بنەمای بەردەوامیی داگیرکارییەکە دەڕەخسێنێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دابەشبوونی نەتەوە بۆ ژنانی کورد بابەتی شەرەفە. تاکە ڕێگا بۆ نەهێشتنی هۆکارەکانی توندوتیژی و کۆیلایەتی دژ بە ژنان لە کوردستان، یەکگرتوویی و خەباتی هاوبەشە لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەیی. بەم مانایە یەکێتی نەتەوەیی بۆ ئێمەی ژنی کورد خەباتی ئازادییە.

لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە وەک نوێنەری ٢٤ ڕێکخراو و پارتی سیاسی ژنان لە چوار پارچەی کوردستانەوە، لە ژێر ناوی "کۆبونەوەی یەکگرتوویی نەتەوەیی ژنانی کورد" بۆ پەرەپێدان و بنیاتنانی یەکێتی نەتەوەیی لە ٧ی نیسانی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. بەکورتی بابەت و بڕیارە سەرەکیی و بناغەی گفتوگۆمان: یەکێتی نەتەوەیی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان سنووردار مەکەن و ڕێکخستنی دیموکراسی و یەکێتی سیاسی دیموکراسی پەرەپێبدەن.

برەودان بە یەکێتی نەتەوەیی لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا، وەک لایەنەکانی، ئابووری، سیاسەت، ڕۆشنبیری، هونەر، پەروەردە، یاسا، شارەوانی، پەرلەمان و ناوەندە هونەرییەکان.

 هەر ساڵەوە لە پارچەیەکی کوردستان فێستیڤاڵی ژنانی کورد بەڕێوەبچێت.

تۆڕێکی هاوبەش بۆ منداڵانی قوربانی شەڕ و هەژاری لە چوار پارچەی کوردستان دابمەزرێت. بۆ ئەوەەی لە ماوەیەکی کەمدا کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد بەڕێوەبچێت. بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە وەک "پلاتفۆرمی یەکگرتووی ژنانی کورد" خۆتان بە ڕێکخستن بکەن.

بانگەوازی ئێمە وەک "پلاتفۆرمی یەکگرتوویی ژنانی کورد" بۆ هەموو ژنانی کورد ئەمەیە: داوا لە هەموو نوێنەرانی ژنانی سیاسی و بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە کوردستان و دەرەوەی  کوردستان دەکەین،  کە بەشداری ئەم پلاتفۆرمە بکەن. وەرن با پێکەوە یەکێتی نەتەوەیی وەک خۆشەویستی بۆ ئازادی وهەستکردن بە یەکسانی و ئەرکێکی گەورەی نیشتمانپەروەری بنیات بنێین. هیچ تێکۆشان و سیاسەتێک لە کوردستان بەبێ یەکڕیزی نەتەوەیی سەرکەوتوو نابێت. مێژوو تاقیکردنەوەیەکی خستۆتە بەردەم هەموومان؛ پێویستە ئەمجارە ژنانی کورد و گەلی کورد یەکڕیزیی نەتەوەیی بەدیبهێنن، بەپێچەوانەوە هەر دابەشبوونێک دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی داگیرکاری و لەدەستدانی دەستکەوتەکان.  ئەگەر بە یەکڕیزی نەتەوەیی بگەین، کوردستانێکی ئازاد و پێگەی ژنی ئازاد وەک خۆر لەسەر خاکەکەمان دەدرەوشێتەوە. با هەموومان پێکەوە تیشکی خۆر بۆ ئەم وڵاتە بهێنین و وڵات بە تیشکی ئازادی بدرەوشێنینەوە.

بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان ئەوەیە کە: یەکڕیزیی نەتەوەیی لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی دیموکراسی کوردانە. زیاتر زەقکردنەوەی پارچەبوونی کوردستان لەگەشەنەکردنی دیموکراسی لە نێو گەلی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت. یەکگرتن، ئەوەیە کە لە خەڵکە جیاوازەکان، بە کێشەی جیاواز وەرنە لای یەکتر و هەوڵی دۆزینەوەی کێشەی هاوبەش وچارەسەری هاوبەش بدەن. ئێستا کاتی هاتنەدی دیدگای هاوبەشی کوردە. چیترچارەنووسی گەلەکەمان و ژنانی کورد چارەنووسێکی بە ئازار و چەوساوە نابێت،  بەهۆی پارچەبوونەوە. داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە فەزیلەتی بەرزەوە مامەڵە بکەن و قوربانی بدەن و بیر تەسک نەبن لە پێناو یەکگرتوویی نەتەوەیی. ئێمەش وەک ژن و پیاوی ئازادی کورد، وەک هەموو گەلانی ئازاد،شایەنی ئەوەن بە یەکگرتوویی و ئازادی و یەکسانی بژین.

بەشداربووانی کۆبوونەی پلاتفۆڕمەکە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)یەنەکە(

یەکێتی ژنانی کوردسان

ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

کۆنگرەی ستار

تەڤگەری ژنانی ئازاد)تاژێ(

پارتی یەکێتی دیموکراتیک)پەیەدە(

کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە

تەڤگەری گۆڕان

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان )دەم پارتی (

پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەبە)

ڕێکخراوی ژنانی زەحمەت کێشانی کوردستان

حزی شیوعی

حزبی سۆسیالیت

لیدەری ئاشتی

پارتی دیمۆکراتیک  وسۆسیالیت )پەدەسە(

تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ)

نوسینگەی ئەل وەحدە

کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە)

ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد)ڕێپاک(

شەپێلا پاشەڕۆژی کوردستان

پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە سوریا

پارتی مرۆڤایەتی و ئازادی

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)."