خۆری ئازادی لە بەنداوی تشرین دەدرەوشێتەوە
لە بەنداوی تشرین کە دەوڵەتی تورک وێرای هەموو هەوڵە داگیرکارییەکانی تەنها تێكشکان بوو بەشی، دایکان ئاڵایی سەرکەووتنیان لە بەنداوەکەدا چەقاندووە و بە خۆری ئازادی دەشەکێتەوە.
لە بەنداوی تشرین کە دەوڵەتی تورک وێرای هەموو هەوڵە داگیرکارییەکانی تەنها تێكشکان بوو بەشی، دایکان ئاڵایی سەرکەووتنیان لە بەنداوەکەدا چەقاندووە و بە خۆری ئازادی دەشەکێتەوە.
لە نێو تۆپبارانکردن و هێرشەکاندا، بۆمبێک لێرە و بۆمێک لەولاتر دەکەوێتەخوارەوە. بەڵام دەنگی هەلهەلەی دایکان جگەری داگیرکەرانی دەبڕی. گۆرانییە شۆڕشگێرییەکانی گەنجان و مۆراڵ بەرزییان پێکڕا دەبوونە وەڵامێکی جەرگبڕی داگیرکەران، داگیرکەرانێک کە تەنها کۆمەڵکووژی دەزانن.
بۆیەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا بەرخۆدانێکی لەم شێوەیە لە بەنداوی تشرین بەڕێوەدەبرێت. لە مێژوودا هیچ کاتێک شێوەی ئەم بەرخۆدانە نەبووە. بەرخۆدانێکە کە داگیرکەران لە ئاستییدا بەچۆکدا هات و تێکچوون. دووەم گەورەترین سوپای نێو ناتۆ لە بەرانبەر ئیرادەی گەل و تامەزرۆیی بەرخۆدانیاندا تێکشکا. ئەو گەلەی تەنها ئەو ڕێچکەیەیی گرتەبەر، هەڵبەت بە دڵنیاییەوە دەگاتە ڕێگەی ئازادی و ئاڵای سەرکەووتن بڵندترین جێگە هەڵدەدا و دەیشەکێنێتەوە.
لەسەر ئەم ڕێگەی ئازادییە، هێدی هێدی کاروانی گەل بەرەوو بەنداوی تشرین بەرێکەوت. گەل بە مۆراڵ و ورەبوو، دایکان جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییان لە خۆکرد و خۆیان ڕازاندبووەوە. هەندێک لە باوکانیش بە شاڵ و مێزەرەی کوردییەوە بەژن و باڵای خۆیان هێندەی دیکە کوردییانە دەرخست و مۆراڵییان دەبەخشییەوە بە گەنجان. لەسەر ڕێگەی بەنداو بوون. فڕۆکەی جەنگی بەسەر سەریانەوە ڕانەدەوەستا، بوومب لێرەی دەدا و لەوێی دەدا، بە ئامانجەوە کاروانی گەلی بۆردوومان دەکرد، بەڵام گەل هەموو ئامانجی گەل یەک شت بوو؛ ڕوو لە بەنداوی تشرین...
گەل وێڕای هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک نزیک بە ئامانجەکەیان دەبوونەوە؛ بەندوای تشرین. لەسەر ڕێ ئامانجی گەل هەموو کات ئۆتۆمبیلە فرایاگوزارییەکان بە ئامانج دەگیران، جگە لەمەش ئۆتۆمبێلی کاروانەکان گەل بە ئامانج گرتنیان تێکدەشكێندران و دەسووتان. ئەو ڕێگەیەی کە بە هێرشی فڕۆکەی جەنگی هەموو چاڵ چاڵ بوو، بەڵام وێڕایی هەموو ئەمانەش گەل بە بڕیاردارییەوە گەیشتە بەنداوەکە.
یەکەمین پەیڤێک لە بەنداوەکە بەرگوێی مرۆڤ دەکەوێت درووشمی 'بەرخۆدان ژیانە'یە. بە دەنگی دلێری گەنجان و هەلهەلەی سەرکەووتنی دایکان. ئەو هێرشانە کە بەبەردەوامی دەکران، هەموو پوچەڵ دەبوونەوە. دواتر بە پێشەنگایەتی دایکان، هەڵپەڕکێی ئازادی دەگێڕدرا. ئەو هەڵپەڕکێیانەی کە تێێدا بەژنی دایکان هەتا چییاکان بڵند دەبووەوە، هەموو ئەوانەیی دی بە ستران و ئاهەنگەوە ئێشکگری خۆیان بەڕێوەدەبرد.
'خۆری ئازادی لە تشرین ئاوا نابێت'
لە بەنداوی تشرین لە هەر گۆشەیەکەوە چێرۆکێک هەبوو. لە لایەک کۆمەڵێکی گەنجان کە گۆرانی شۆڕشبێرییان دەچڕی، لە لایەکی دیکەوە دایکانی دەنگبێژی هاوشانی بەتەمەناکان گۆرانییان دەگووتەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵ کۆمەڵ ئاهەنگ دەگێڕا. ژیانێکی فرە ڕەنگ و جیاواز. لە بەنداوی تشرین هەمووکات خۆری ئازادی دەدروشێتەوە، هەموو کات و ساتەکان بەرخۆدان لەوێ لە بڵندترین ئاستدایە.
دەنگی ئاوی ئارامکەرەوە، دەنگی باڵندەکان، ژیانی مرۆڤەکانی جوان دەکرد. وێڕای ئەوەی بەندوای تشرین بەهۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام بووە بە قیبلەی بەرخۆدان. هاژە هاژی ئاو، پرشنگی مانگەشەو، ئەو کۆمەڵانەی لە دەوری ئاگردا تەنها دەنگی 'بەرخۆدان ژیان'یان لێوەدێت و گۆرانی 'هاتووین بۆ بەنداو، بەنداو بەنداوی خۆمانە'ی لێ دەگوترێتەوە.