دایکانی ئاشتی کە مەزنترین قوربانییان داوە و ساڵانێکە بۆ ئافراندنی ئاشتی هەوڵدەدەن، لە هەڵوێست و گرتنبەرەکانی حکومەت پەیوەست بە پرۆسەکە ناڕازین، دایکانی ئاشتی لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
'هێنانەئارای ئاشتی هەردوو لایەنی پێویستە'
زەینەب چالیهان: ڕێبەرێتی بانگەوازی کرد، بەڵام دەبێت دەوڵەتیش ببێتە وەڵامگۆی بانگەوازییەکە. دەوڵەت دەڵێت، 'با چەکدانێن'، بەڵام چەکدانان بە یەک لایەنەوە ناکرێت، پێویستە هەردوولا دەستەبەرداری چەک ببن؛ هێنانەئارای ئاشتی هەردوولایەنی پێویستە. لە دڵنیاین لە دڵسۆزی بەڕێز ئۆجالان، بەڵام هیچ باوەڕێکمان بە دەسەڵات نییە. چونکە ئەزموونی پێشوومان هەیە. بە تایبەت ئەم کارە دژە دیموکراتیکیانە هێندەی دیکە بێ باوەڕیمان بە دوڵەت زیاتر دەکات. پێویستە دەوڵەت هەنگاوی ڕوون بنێت و گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان لابەرێت. پیویستە کۆتای بە خۆسەرقاڵکردن بهێنێت و هەنگاوی ڕوون بنێت. خواستمان ئاشتییەکی دوولایەنەیە.
'وەرن پێکەوە ئاشتی بونیادبنێین'
زەینەب چالیهان: وەرن پیکەوە ئاشتی بونیاد بنێین، گەر وەک دایکان یەکگرتووبین ئەوا دەسەڵات ناتوانێت لە بێدەنگییدا بمێنەتەوە. گەر بانگەوازی لە دایکانی گەریلا بکەن ئەوە بێ یەک و دوو دێنە ئاشتییەوە. ڕۆڵەکانیان شەهید دەکەون، بەڵام هەموو کات جەخت لە ئاشتی دەکەنەوە. پێویستە دایکانی سەربازانیش جەخت لەمە بکەنەوە. وەک دایکێکی ئاشتی خواستم دادپەروەرییە. فرمێکی چاوی هەموو دایکان هەمان شتە، هەمانجۆر دڵیان دەسوتێ. ئازارێکی هاوبەشمان هەیە، گەر دایکان پێکەوەبن ئەوا ئاشتی دێتەئاراوە."
'گەر باسی ئاشتی دەکەن، فەرموون وەک هەنگاوی سەرەتا زیندانییە نەخۆشەکان بەردەن'
کاتیبە بونگۆر: گەر ئاستییتان دەوێت فەرموون وەک هەنگاوی سەرەتا زیندانییە نەخۆشەکان بەردەن. بەڵام لەم ڕووەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە. ئیدی چۆن بزانین نیازتان باشە؟ هیچ دایکێک شەڕی ناوێ و پێویستە دەسەڵاتداری هەنگاوبنێت. کات گرنگە، پێویستە ئەم قۆناغە بقوازرێتەوە.
'ئازاری زۆرمان لە جەنگەوە چەشت'
سابیحە بۆزان: ماوەی ٤٠ ساڵە بۆئەوەی هیچ کەسێک نەمرێت و ئاشتی پێکبێت، ئێمە لە گۆرەپانەکانین، بەڵام لایەنی بەرانبەر هیچ هەنگاوێک نانێت. هیوای هەموو دایکێک ئاشتییە. دایکان چۆن منداڵەکانیان دێینە دنیاوە، دایکانی کوردیش بەهەمان شێوەیە. منداڵی هەموو کەسێک هێژایە و بۆیە ویستمان هێنانەئارای ئاشتییەکی ڕاستەقینەیە. ماندووین و ئێستا ئاشتیمان دەوێت. ئازاری زۆری جەنگمان چەشت. سوپا بە داری زۆری لە گوندەکانمان دەریانکردین. ئاشتیمان دەوێ و هیچ کاتێک دەستبەرداری ئەم خواستەمان نەبووین. نابێت دەسەڵاتداری ئەم بانگەوازە گرنگەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی لەباربەرێت و بە دڵسۆزییەوە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە. با گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و هەموو زیندانانی نەخۆش بەربدرێن.
'هیوامان ئەوەیە دڵمان نەشکێتەوە، ئاواتمان ئاشتییەکی ڕاستەقینەیە'
جەمیلە کارکاش: هەموو ڕۆژێک ڕۆڵەکانمان دەگیرێن. هیچ گەنجێکمان لە دەرەوە نەماوە. دەمانەوێت دەستبەجێ بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت. چەندین ساڵە کورەکەم خراوەتەزیندانەوە، خواستمە بیخەمەوە ئامێزم. 'هیوامان ئەوەیە دڵمان نەشکێتەوە، ئاواتمان ئاشتییەکی ڕاستەقینەیە.