سبەی ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت
لەژێر ناونیشانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' سبەی لە شارەکانی کانتۆنی جزیرە ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت و داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.
لەژێر ناونیشانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' سبەی لە شارەکانی کانتۆنی جزیرە ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت و داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.
دەستپێشخەری گەلی کانتۆنی جزیرە، لە شارەکانی قامیشلۆ و دێرک لە ئامادەکارییدایە بۆ ڕێپێوان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
بە گوێرەی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانەکە، سبەی (٢٥ـی حوزەیران) لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە دەچێت، ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر١٨:٠٠ لە فولکەی عوسمان سەبرییەوە دەست پێدەکات و تا ناوەندی چاند و هونەری محمد شێخۆ بەردەوام دەبێت.
بە هەمان مەبەست لە شاری دێریک و لە ٢٦ـی حوزەیراندا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە بانگەوازی بەژداریکردنی جەماوەریان بۆ ڕێپێوانەکە کرد. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجام بدرێت.