شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان سبەی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی شاندی ئیمراڵی و تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کۆببنەوە.

شاندی ئیمراڵی

نوسینەگەی ڕاگەیاندنی ناوەندی گشتی دەم پارتی ڕاگەیەیاند، سبەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

لێدوانی ئەردۆغان لە بارەی کۆبوونەوەکەوە

ئەمڕۆ، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیمووکراسی گەلان (دەم پارتی) زانیاری خستەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان وتوویەتی: "سبەینێ پێشوازیی لە شاندی دەم پارتی دەکەین و لەگەڵیان کۆدەبینەوە، وەک هاوپەیمانی گەل بە گرنگی و ئارامییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدەین.

بە تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سووننی، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانەوە و پێشخستنی وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان."

نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سەرۆککۆمار کۆبوونەوەکی ڕاگەیاندووە، ئاماژەی بەوەش کردووە هەرکاتێک شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، بڵاوی دەکاتەوە.