سەربازێکی تورک و ٦ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک و ٦ چەتە کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی مەجلیسی سەربازی گرێ‌سپی دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی تەروازیە، سەربازێکی سوپای داگیرکەری تورک کوژراوە.

هەروەها ڕایگەیاند لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج لە باکووری مەنبەج، ٦ چەتە کوژراون و ١٠ چەتە برینداربوون.

بەگوێرەی ناوەندەکە، هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ٤ ئۆتۆمبیلی سەربازی و کامێرایەکی چاودێریی گەرمییان تێکشکاندووە، هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر چەک و تەقەمەنی و مۆبایلێکی زیرەکدا. پاش ئۆپەراسیۆنەکە، هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.