تونێلەکانی شەڕ و میدیای شەڕی تایبەت

بەرخۆدانی گەریلا لە نیسانی ٢٠٢١ەوە بەردەوامە، کە بووەتە کارەکتەرێکی سەربەخۆی شەڕکردن. فەرماندەکانی گەریلا وەک درێژماوەترین شەڕ لەسەنگەرەکانی بەرخۆداندا ناوی دێنن.

مانگی ڕابردوو شەڕی چەکداری لە کوردستان کەوتەناو ٤١ـەمین ساڵی تێکۆشانەوە لە دژی داگیرکاری و کۆڵۆنیالیزم. گەریلا لەماوەی ئەم ٤٠ ساڵەی ڕابردوودا تێکۆشانێکی بێهاوتای بەڕێوەبرد. خۆزگە شەڕ ئەوەندە سەخت نەبووایە کە هەموو ساتێکی شەڕەکە یەک بە یەک بنوسرابایەتەوە و تۆمارکرابا. شەڕی گەریلا شەڕێکی ئەوتۆیە کە لەهەموو ساتێکیدا قارەمانێک دەرکەوتووە و لە هەموو خولەکێکدا وەک بازێکە کە ٤٠ ساڵە بەسەر شاخی ئاگریەوەیە.

ئەوان هیچکاتێک بە شێوەیەکی لەناوکاو شەڕیان نەکردووە، سەرهەڵدانێکی ئاسایی نەبوو یان کۆمەڵێک چەکداری پڕوپاگەندەکەر نەبوون. هەرگیز ئەو کەسانە نەبوون کە دەوڵەتی تورکی فاشیست ئەوەندە زانیارییان هەبووبێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان سەبارەت بە ناسینەوەیان. بەشێوەیەکی جدی نزیکی ڕێبازەکانی شەڕکردن بوون و پەیوەست بوون بە شەڕڤانی و فەرمانداری شەڕ و هونەری شەڕبوون. سوپای گەریلا لە دژی هەموو هەڵمەتەکانی دووژمن، هەڵمەتی نوێیان هەبوو، لە دژی هەموو هێرشەکانی دووژمن ڕێبازی خۆپاراستنی پێشخست کە لە نێو ٤٠ ساڵدا پسپۆری و تاکتیکی نوێخوازی پیشاندا. هەموو پەیوندییەکان پێشخران و بەداداچوونی بۆکرا و گەریلای پێشخست. هەنگاوی هەر قۆناغێک پێکهاتەی شەڕی ئەو قۆناغەی دیاری دەکرد.

بە تایبەت لە بەرخۆدانەکانی گەریلاوە لە  نیسانی ٢٠٢١ەوە تایبەتمەندی شەڕی ڕەسەنی جیاواز لە ساڵەکانی دیکە بەدەستهێنا. فەرماندەکانی گەریلا ئەم قۆناغە وەک "یەکەم بەرەپێشچوونی تێکۆشانی ماوەدرێژ لە هەمان سەنگەری شەڕکردندا" پێناسەکردووە. بەرخۆدانی نوێخوازە کە لە تونێلەکانی شەڕدا نوێیە... ئەو بەرخۆدانانەی کە لە مامڕەشۆ ١٠ ڕۆژ، لە گردە سور ٨٠ رۆژ، لە وەرخەلێ ١٢٠ رۆژ بەردەوامی هەبوو، وە ٣ ساڵ لە هەموو شاخەکانی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەردەوامە. هەرەوەها لە ڕۆژئاوای زاپ، بەرخۆدانی تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە هەرێمی سیدا بەرخۆدانێکی لەو جۆرەیە، کە تێڕوانینی دووژمنی بەرامبەر گەریلا گۆڕا و دووژمنی ناچار بە خستەسەرئەژنۆکرد بەرامبەر بە گەریلا.

'بەرخۆدانی ماوەدرێژی چەندین ساڵە لە هەمان پێگەدا' کە فەرماندەکانی گەریلا پێناسەیانکردووە، ناوەکەی لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغانەوە وەرگرتووە. سێ ساڵ بەرخۆدان؛ تەنانەت لە سەرەتاوە ئەو پێگانە وەک تونێلێکی ژیان دروستکراون. لەو پێگەیەدا کە تا ئەوکاتە نەگۆردراوە بۆ تونێلی شەڕ لە هەمانکاتدا گورزییان لە دووژمن وەشاند و هەمیش لەو قۆناغەدا تونێلەکانی خۆیان گۆڕا بۆ پێگەی شەڕ. لایەنی زۆر مانادار و کاریگەری بەرخۆدان لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغاندا ئەم دوو تایبەتمەندییە بوو؛ کاتێک کە دووژمن دەیدا بەسەر تونێلەکاندا، ئەو گەریلایانەی لەوێدابوون هیچ کاتێک نەیادەنگوت 'ئەمە پێگەی شەڕکردن نیە' و هەرگیز تەسلیم نەبوون. ماوەی سێ ساڵ لە پراکتیکی شەڕیاندا هەرگیز نەیانگووت 'ئێرە جێگەیەکی گونجاو نیە بۆشەڕکردن و دەرنەچوون'.

وێڕای هەموو سەختییەکان لە ڕۆژانی بەرخۆداندا ئالان ملازگری تەمەن ٣٠ ساڵی فەرماندەی گەریلا هیچ بیرکرنەوەیەکی سەبارەت بە دەرچوون لەو سەنگەرەدا لەخۆدا قبوڵنەکرد و لەگەڵ هاوڕێ گەنجەکانیدا کە خۆی پەرەوەردەی کردبوون شان  بە شان تێکۆشا. هەر ئەم بەرخۆدانە بەسبوو بۆ ئەوەی هەموو پروپاگەندەکانە و درۆکانی میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەتاڵ بکاتەوە. لە ئێستاشدا بە دەیان قارەمانی هاوشێوەیی هەڤاڵ ئالان لە تونێلەکاندا بوونیان هەیە.

دوژمن چی گوت؟ دەیگوت؛ "فەرماندەکانیان دەڕۆنە گۆڕەپانە ئارامەکان و لە خۆشیدا دەژین، ئەو گەنجانەی فریودراون لە پێگەکانی پێشەوە شەڕەکاندان." بۆ مەگەر ئالان ملازگیر شەهید بوو لە کام پێگەدا شەهیدبوو؟ کاتێک بەروار دێرسیم شەهید دەبێت لە کام پێگەی شەڕدا شەهید بوو، ئایا کاتێک شێخموس ملازگر شەهید بوو لە ناو کام خۆشی و شایدا بوو؟ خۆ بێریتان نورحەق چیا لە پێگەی ئارامدا بوو، ئەی بۆچی لەناو دڵی دووژمندا خۆی تەقاندەوە؟ وەک وتمان زانیارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەس نیە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان.

یەکێک لە درۆکانی میدیای شەڕی تایبەت ئەوەبوو دەیانگوت؛ "گەریلا بەزۆر لەو جێگانەدا هێڵنراونەتەوە و شەڕیان پێدەکرێت." یەکێک لە ئەندامە نامەردەکانیان دێنە ناو هەندێک لە تونێلەکانی هەرێمە داگیرکراوەکانەوە و لە ناو درۆکانی خۆیدا دەگەوزێتەوە. دەڕۆنە ناو هەندێک لەو تونێلانەوە کە ساڵانێکە گەریلای تێدانەماوە و هەموو ڕۆژێک بە فرۆکەی جەنگی بۆردومانکراوە، ئەوەی تێیدایە ڕزاوە و بە گازی کیمیاوی هێرشیان دەکردەسەر و دەیانگوت؛ 'گوایە گەریلا بەم شێوەیە ژیاوە' و ڕوخساری خۆیان گرژ دەکرد. وێڕای ئەوەی دەیانزانی شتی نامۆ و نامەردی تاوانی شەڕ و درندایەتی ئەوانە.

یەکێک لەو فەرماندانەی کە سوربوو لەسەر ئەوەی لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغاندا لەگەڵ فەرماندە ئالان ملازگیردا بەرخۆدان بکات؛ سارا تۆڵهەلدان بوو. هەندێک دیمەنی هەڤاڵ سارا کە لە تونێلەکانی شەردا گەیشت بەدەستمان. وەڵامدەرەوەیەکی مانادارە بەرامبەر بە درۆکانی میدیای شەڕی تایبەت لەسەر بەرخۆدانەی تونێلەکان. قسەکانی هەڤاڵ سارا لەناو ئەو تونێلانەدا بوو، ڕوخساری خەندەئامێزی لەناو بارودۆخی سەختدا بوو.

گەر بەزۆر شەڕییان پێدەکرێت، گەر ناچارکراون لەناو بارودۆخی سەختدا بمێننەوە، ئەی چۆن دەبێت سارا ئەوەندە لە دڵەوە پێبکەنێت؟ چۆن دەتوانێت ئەوەندە بە هیوا و بەبریاڕبێت؟ گەر بەزۆر شەڕییان پێدەکرێت چۆن سارا ئەو هەموو ئیرادەیە لەدڵیدا پیشان دەدات؟ گەر ئەم بەرخۆدانە تەنها بە فەرمانکردن ئەنجام دەدرێت، چۆن دەبێت کە سارا بۆئەوەی بتوانێت ڕۆژێکی دیکە لەو جێگەیە بەرخۆدان بکات بە نینۆکانی تونێلەکان هەڵدەکۆڵێت، بە دەستەکانی خۆی خاکەکە فرێدەدات؟ بۆیە دەڵێم؛ ئەوەی ئەوان دەیزانن هیچ کاتێک بەشی ئەوە ناکات لە بەرخۆدانەکانی گەریلا تێبگەن.

ئەوانەی گوێبیستی هەڵسەنگاندنەکانی سارابوون لە تونێلەکانی بەرخۆداندا، ئەوانەی لە کاتی هەڵسەنگاندنەکانیدا هیوایان لە ڕۆحی سارادا بینی، دەتوانن لە مانای ئەم بەرخۆدانانە تێگەن. ئەوانەی ڕۆدەچنە ناو دیمەنەکانەوە دەتوانن لە بەرخۆدانەکانی گەریلا تێبگەن لەسەر چ بنەمایەک بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی لە سارا تێدەگەن دەتوانن لە مانای ڕاستەقینەی شۆڕش تێبگەن.